كەسەلام دەكەم...
كەسەلام دەكەم دڵم بەوەڵامەكە زۆر خۆشە و چاوم لەرەحمەتی خوایە
وەڵامی سەلامەكە بە(دوعا) لۆم قەبول كاو سەلام و رەحمەت و بەرەكەت برژێ بەسەرما
بۆیە لەو هەموو خەیرە مەحرومم مەکەو لەوەڵامی (السلام علیكم ورحمة الله) بڵێ
(وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته)
با (سەلام ورەحمەت و بەرەکەت) هەردووکمان بگرێتەوە.
سەلام و رەحمەت و بەرەکەت موسڵمان
لەهەموو تەمەنی پێویستی پێیەتی بەڵام لەسێ حالەتان تایبەتمەندێکی زۆر گەورەی هەیە
لەکاتی (لەدایک بوون) لە (کاتی مردن) لە (کاتی زیندوو بوونەوە) .
لەسەر (فیترەت لەدایک دەبین) سەلامەت
بین لەپلانی شەیطان،رۆح و جەستەمان سەلامەت بێ و لەسەر ئیسلام گەورەبین و سەلامەت
بین لە شوبهە و شەهوە، لە(کاتی مردنیش) سەلامەت بین و بەموسڵمانی ئەو دونیایە
جێبهێڵین سەلامەتیش بین لە (کاتی زیندوبونەوە) و بەسەلامەتی بگەینەبەهەشت .
پێغەمبەری خوا عیسی علی نبیینا و علیە الصلاة والسلام
بەقەومەکەی دەفەرموێ:
{وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ
وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا } [مريم: ٣٣]
ئاخر سەلام کردن زۆر مانای ووردی لەخۆ
گرتووە بۆیە جولەکە ئەوەندە حەسودی بەسەلام دەبەن هەروەکو پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ:
(مَا حَسَدَتْكُمُ الْيَهُودُ عَلَى
شَيْءٍ، مَا حَسَدَتْكُمْ عَلَى السَّلَامِ وَالتَّأْمِينِ).
بۆیە گەر ویستت سەلام لەبراکەت بکەی
بڵێ:
السلام عليكم ورحمة الله .
ئەویش دەبێت وەڵامت بداتەوە : و
عليكم السلام ورحمة الله وبركاته
بۆیە خوشک و برایانی خۆشەویستم با واز لە سەلامکردن بە ( سڵاو
) بهێنین بەو شێوەیە سەلام بکەین کەپیغەمبەری خوا فێری کردوین.