لە قەشە یوسف بۆ شێخ یوسف: دکتۆر یوسف دەڵێ: کاتێ بۆم دەرکەوت دەربارەی ئاینەکەم شتێکی زۆر نازانم، ڕۆیشتم بۆ کەنیسە و لەوێوە دەستم بە خوێندن کرد، پسیارێکی زۆرم هەبوو بەڵام بەبێ وەڵامێکی گونجاو، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر خوێندنی ئاینی مەسیحی بەردەوام بووم تا بوومە قەشە و بانگەوازکەرێکی مەسیحی، باوکیشم هەم بانگەوازکار بوو هەم کاری فرۆشتنی ئامێرە مۆزیقاکانی دەکرد بۆکڵێسەکان.
من خۆم زۆر رقم لە ئیسلام و موسڵمانان بوو، چونکە تەنیا ئەو وێنانە و ئەو شێوازانەم لەپێش چاو
بوو کە موسڵمان سندوقێکی ڕەشی ئەو بیابانە دەپەرستن، و پیاوکوژن و تۆقێنەرن، ئەوەی بەوەڕی نەبێ ئەیکوژن.
/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\/\
کتێبی: لە کڵێساوە بۆ مزگەوت
نووسینی:سەرباز شێخانی