شه‌رحی هۆنراوه‌ی قوترب

نووسەر : م.سەرباز محمد 75 eye icone

ان الحمدلله نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ  أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، أَمَّا بَعْدُ:

أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ

((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ))([1])

((يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَتَسَاءَلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً)) ([2])

((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً * يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً)) ([3])أما بعد:

فإن أصدق الحديث كتاب الله وأحسن الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم  وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار.

خوای پەروەردگار قورئانی پیرۆزی بەزمانی عەرەبی نازڵكردوە، هەروەكو دەفەرمێ عزوجل : إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآناً عَرَبِيّاً لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ([4])هەروەها دەفەرمێ سبحانه وتعالی : {نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ (193) عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ (194) بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ (195)} ([5])هەروەها دەفەرمێ عزوجل : لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ([6])

ناسینی ئێمەش بۆ شەریعەتی خوای گەورە سبحانه وتعالی لە ڕێی قورئانی پیرۆزو فەرمودە شیریینەكانی خۆشەویستە صلی الله علیه وسلم بۆیە دەبێ ئەوەندە لەزمانی عەرەبی حاڵی ببین بتوانین فەریزەكانی پێ جێبەجێ بكەین وەئەو كەسەش كە زیاتر لەوەی مەبەستە واتە دەچێتە خزمەت تەفسیر و مانای فەرمودەكان ئەو بێگومان دەبێ تەواو لەزمانی عەرەبی حاڵی ببێ تاوەكو بتوانێ لەماناو مەبەستی قورئان و فەرمودەكان بگات.

واتە زمانی عەرەبی هۆكارە بۆ حاڵی بونمان لەئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەوكەسەی لەزمانی عەرەبی حاڵی نەبێ بێ گومان دەبێ تەقلید بكا و لەڕێگای كەسێكی ترەوە لەشەریعەت حاڵی ببی ئەوەش زۆر جار دەبێتە كێشە و زانایانیش تەقلیدیان بەزانست دانەناوە.

ئیمامی شافعی رەزاو رەحمەتی خوای گەورەی لێبێ دەفەرمێ :

فعلى كل مسلم أن يتعلم من لسان العرب ما بلغه جهده، حتى يَشْهَد به أنْ لا إله إلا الله، وأنَّ محمداً عبده ورسوله، ويتلوَ به كتابَ الله، وينطق بالذكر فيما افتُرِض عليه من التكبير، وأُمر به من التسبيح، والتشهد، وغيرِ ذلك([7])..

واتە : دەبێت موسڵمانان ئەوەندە عەرەبیە بزانن و فێری ببن كەشایەتمانی بەتاك و تەنهایی خوای گەورە بهێنێ و شایەتمانی بە پێغەمبەرایەتی خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم بهێنێ و كتێبی خوای پێبخوێنێتەوەو زیكرەكانی پێبكا لەتەكبیر و تەسبیح و شایەتمانی و جگە لەوانەش .

بەداخەوە پیلانێك لەو پیلانانەی دژ بەو ئوممەتە ئەنجامدرا جاهیل كردنی ئەو خەڵكەیە بەزمانی عەرەبی مەبەستیشیان لەو جاهیل كردنە ئەوەیە كە (كەلەن) بخەنە نێوان قورئان و موسلمانان، هەوڵەكانیان بۆ ئەوەیە كە قورئان لەسەر(رەفەكان ) لەپەڕۆیەكی سەوز بئاڵێنرێ و وەكو كتێبێكی ئاسمانی موقەدەس سەیری بكرێ و هیچ پەیوەندی بەواقیعی ئەو خەڵكە نەبێت.

ئەو جۆرە پیلانە تا ڕادەیەكی زۆر لە هەندێك شوێن سەری گرتوە هەر بۆ نمونە زۆربەی زۆری گەلەكانی (بەلقان) جاهیلن بەزمانی عەرەبی ئەوەی بزانی عەرەبیش بخوێنێتەوە تەنها دەزانی قورئان بخوێنێتەوە بەبێ ئەوەی تەنانەت لەووشەیەكیشی بگا.

لەزۆربەی (بەلقان) یش پیتی (ع) و(ح) و (ظ) و (ض) بونی نەماوە تەنانەت لەكاتی شایەتمان هێنانیشیان ناتوانن بڵێن واشهد ان محمدا رسول الله بەڵكو دەڵێن (واشهد ان مهمدا رسول الله) پیتی (ع) و(ح) بە پیتی (هاء) دەخوێندرێتەوە.

ئەوە لەكاتێك ڕەوان و چاك خوێندنەوەی سورەتی (الفاتحە) لای زۆربەی زانایان مەرجی قبوڵی نوێژە و نای قورئان پیتەكانی بگۆڕدرێ.

خودی كێشەكە لەوە نیە كە ئەوان (ئەعجەمین) حاڵی ئەوان حاڵی دەیان و سەدان گەلی تری غەیرە عەرەب ئیسلامیان قبوڵكردوە، كەچی نەكەوتونەتە ئەو جۆرە هەڵەیەوە، كێشەكە لەوەدایە ئەوەی ئەوڕۆ بەسەر ئەوان داهاتوە دەرەنجامی پیلانێكی پێش وەختەیە و كارێكی زۆر جیدی لەسەر ئەوە كراوە پیتی (حاء) ببێتە (هاء) ئەگەر نا ئەو گەلە غەیرە عەرەبانە بوون خزمەتێكی نەك هەر ئاینی ئیسلام بەڵكو خزمەتی خودی زمانی عەرەبیشیان كردوە بەو مانایەی كە هۆكارێكە بۆ حاڵی بوون لەكتێبی خوای گەورە .

كارەساتێكی گەورەیەئەوڕۆ نەوەكانی ئیمام (ابو السعود)([8])، لەتوركیا نەزانن شایەتمانیەكی بەحەق بهێنن نوێژەكانیشیان بە (الهمد لله رب العالمین) دەستپێبكەن لەبری ئەوەی بڵێن (الحمدلله رب العالمین) ئەوەی ئەوڕۆ لەو جۆرە دەوڵەتانە دەبینرێ ئاكامی ئەو پیلانە بوو كەوەكو باسمانكرد تاڕادەیەك سەری گرت و چەند جیلێكی ناحاڵی لەزمانی عەرەبی كە بێگومان دواتر ناحاڵی لەئیسلام پەروەردەكرا.

ئەوەی ئەوڕۆ لەو دەوڵەتانە دەرەنجامەكەی دەبنیرێ بەداخەوە لەكوردستانی خۆشمان هەست بەپێشەكی ئەو دوركەوتنەوەیە دەكرێ، مەخابنە ئەوڕۆ چەند كەسێك مێزەریان كردۆتە سەر و لەسەر مینبەرن یان چەند داعی و بانگخوازێك باسی ئیسلام دەكەن كە چی تاڕادەیەكی زۆر لەزمانی عەرەبی حاڵی نینە كە بێگومان جۆرێك ناحاڵی بوونیش لەخودی شەریعەت دروست دەكات .

جێی خەفەتە كە مێزەر بەسەر لەسەر مینبەر ئایەتەكانی قورئان بەهەڵە بخوێنێتەوە یان بەهەڵە مانایەكانی لێكبداتەوە،بۆیە گرنگە و زۆریش زەرورە بایەخێكی زۆر بەو كورتە مەتن و كتێبانە بدرێ كە بەشێوەیەكی ئاسان ڕێخۆشیان كردوە بۆ حاڵی بوون لە زمانی عەرەبی بۆئەوەی فەهمێكی تەواومان لا دروست ببێ لەشەریعەتی خوای گەورە، زمانی عەرەبی بەحوكمی ئەوەی زمانێكی فراوانە یەكێك لەتایبەت مەندیەكەی ئەو ووشانەن كە ڕوالەت و پیتەكانی یەك شكلن بەڵام بەپێی ئەو حەرەكەیەی دەچێتە سەری ماناكانی دەگۆڕدرێ .

سێگۆشەكەی (قوترب) هەوڵێكی بچوك بووە بۆكۆكردنەوەی ئەو ووشانە كە دواتر زانای تر هاتوون و بایەخی زیاتریان بەو بابەتە دایەو ووشەی زیاتریان كۆ كردۆتەوە یەكێك لەو ئیمامە بەڕیزانە ئیمام (محمد بن عبد الله، ابن مالك الطائي الجياني، أبو عبد الله، جمال الدين (كەلەساڵی: 672هـ) وەفاتی كردوە كتێبێكی زۆر نایابی نووسی لەو بوارەوە بەناوی (إِكْمَال الْإِعْلَام فِي تثليث الْكَلَام) كە دەكرێ وەكو سەرچاوەیەكی یەكجار گرنگ لەو بوارەوە بگەڕێینەوە سەری.

لەچوار چێوەی هەست كردن بە زەروورەتی ئەو بابەتە ئێمەش هەوڵێكی بچوكمان داو شەرحی ئەو مەنزومەیەمان كرد كە ئەو جۆرە ووشەیەی لەخۆ گرتوەو پێمان زەرور بووە لە و قۆناغە خزمەتی ئەو كۆمەڵگا كوردەواریە ئیسلامییە بكەین بەنزیك كردنەوەیان لە قورئانی پیرۆز لەڕێی چاك و باش حاڵی كردنیان لەزمانی عەرەبی.

خوای گەورە ماندو بونمان قبوڵبكات و ئێوەی خۆشەویستیش لە دوعای خەیر لەیادمان مەكەن و ڕەزامەندی خوای گەورەش ئومێد و ئاواتمانە، دوعای خەیرو سوپاسیشمان بۆ هەر موسڵمانێكە دەوڵەمەندمان بكا بە ڕەخنە و پێشنیارەكانی .

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

(مثلث قطرب) مەبەست لە (مثلث) ئەو ووشانەن كە بەهەر سێ (حەركە) دەخوێنرێنەوەو بەپێی ئەو گۆڕان كاریەی بەسەر (فائو عەین)ی ووشەكە دادێ ماناكه‌شی ده‌ گۆڕدرێ .

بۆ نمونە (الغمر) ئەگەر فه‌تحه‌یه‌ك بخەینە سەر پیتی (غ) واته‌ (الغَمر) مانای دەبێتە ئاوێكی زۆر وە ئه‌گەر (زەممە) بخەینە سەری واتە (الغُمر) دەبێتە كەسێكی (بێ ئەزوموون) وەگەر بێت و كەسرە بخەینە ژێر پیتی (غ) واتە (الغِمر) ئەو كات ماناكەی دەبێتە(رقی دڵ) ئەوە سێ خوێندنەوەیە پێی دەگوترێت (المثلث) .

ئەو هۆنراوەیە (مەنزومەیە) دراوه‌ته‌ پاڵ (قوترب)ی خودی هۆنراوەكە هی ئەو نیە بەڵام (قطرب) یەكەم كەس بووە ئەو ووشانە كۆكردۆتەوە كە بەهەرسێ حاڵەت دەخوێنرێنەوە دواتر چەند زانایەك هاتون ئەو نوسینەیان كردوە بە (هۆنراوە).

(قطرب) ناوی (ابو علی محمد بن المستنیر) ە و ساڵی لەدایك بوونی دیار نیە بەڵام لەسالی 206 كۆچی وەفاتی كردوە ، قوتابی (سیبویه) بوە و بەیانیان زۆر زوو دەچوە بەر دەرگای (سیبویه) بۆ ئەوەی زانستی لێوەرگرێ (سیبویه) پێ گوت :

 ماأنت إلا قطرب ليل . لەوەوە ناز ناوی (قطرب)ی وەرگرت مانای قوتربیش گیان لەبەرێكە شەو بێ دەنگ نابێ و بەردەوام دەنگی دێ زۆر جار لە باخچەكان (گوێمان لە چیرە چیڕی دەبێ) ([9])..

 

زانای مەغریبی (عبدالعزیز المغربی) هاتوە ئەو نوسینەی قوتربی كردۆتە هۆنراوەو ناوی ناوە (المورِث لِمُشكْلِ المُثلَث) مانای ووشەكانی لێكداوەتەوە .

(عبدالعزیز بن عبدالواحد المغربی المكناسی) زانایەكی مەغریبی بووەو لە دەورو بەری ساڵی 808 وەفات كردووه‌ رەحمەتی خوای لێبێ[10]

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بسم الله الرحمن الرحیم

سەرەتای هۆنراوەكەی بە حەمدی خوای گەورە دەستپێكردوە :

حَمْدًا لِبَـارِئِ الأَنَـام .......... ثمَّ الصَّـلَاة وَالسَّـلَامْ .

مَا نَاحَ فِي دَوْحٍ حَمَـامْ ....... عَلَى الرَّسُـولِ العَرَبِـي.

(حمداً )

سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورەیە زانایان فەرمویانە جیاوازی نێوان (حمد) و (شكر) هەیە، (شوكر) لەبەرامبەر چاكەیەكە لەگەڵت دەكری واتە ئەوەی چاكەیەكت لەگەڵ دەكات پێی دەڵێی سوپاس، شوكری دەكەی پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمێ :

 

416 - " لا يشكر الله من لا يشكر الناس "([11]). . واتە شوكری خوای نەكردیە ئەو كەسەی شوكری خەڵكی ناكات شوكر و سوپاس لەوەڵامی چاكەیەك دەكرێ كە بەرامبەرت دەكرێ .

بەڵام (حمد) فراوان و قوڵترە لە (شوكر) حەمد بۆ خوای گەورە دەكری، لەبەر ئەوەی خوای پەروەردگار كامڵە لە (زاتی موبارەكی و سیفاتە بەرزو جوانەكانی) بۆیە ئێمە (حەمدی) ئەو كەسە ناكەین كە چاكەمان لەگەڵ دەكات بەڵكو سوپاسی دەكەین،لەبەر ئەوەی دەكرێ كەسێك خراپیش بێت و لە كاتێك لەكاتەكان چاكەیەكت لەگەڵ بكات، بەڵام حەمدی خوای گەورە دەكەین لەبەر ئەوەی خوای پەروەردگار (كامڵە بەزات و سیفاتی)  و قەت چاوەڕوانی ئەوەی لێناكرێ خراپەی بۆ بەندەكانی بوێ،هەندێك لەزانایان فەرمویانە (شكر) بۆ سیفاتە فیعلیەكانی خوای گەورەیەو (حمد) بۆ سیفاتە زاتییەكانی خوای گەورەیە ،هەموو (حەمدێك) لەهەموو زەمانێك هەر خوای گەورە شایستەیەتی بۆیە دەفەرمێ :

{وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَى وَالْآخِرَةِ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (70) }([12]) واتە حەمد لەسەرەتاو حەمد كۆتایی.

ئینجا هەموو (حەمدێك) لەهەموو شوێن و مەكانێكدا لەئاسمانەكان و لەزەوی هەر خوای گەورە شایستەیەتی:

{وَلَهُ الْحَمْدُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَعَشِيًّا وَحِينَ تُظْهِرُونَ (18)}([13])، واتە بەقوڵایی زەمەن و بەفراوانی هەموو مەكان و شوێنێكدا (حەمد) هەر بۆ خوای گەورەیە و كۆتایی گەشتی ئێمەش لەگەڵ (حمد) لە جێگیربوونمانە لەبەهەشتی خوای گەورە (سبحانه وتعالی) لەو كاتیش ئەهلی بەهەشت حەمدی خوا دەكەن دەفەرمون :

{ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ (73) وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ (74)} ([14]).

 

(الباريء)

(باری) ناوێكە لەناوەكانی خوای گەورە سبحانه وتعالی، لەزۆربەی سەر چاوەكان سێ ناوی خوای گەورە پێكەوە تیشكی دەخرێتە سەر (الخالق ، الباریء، المصور) خوای پەروەردگار سەرەتا (تەقدیری) كردوە دواتر (خەلقی) كردوە دواتر وێنەیەكی داوتە ئەو مەخلوقە واتە (المصور)، ئیمام (فەیروز ابادی) دەفەرمێ :

بَرَأَ اللَّهُ الخَلْقَ، كَجَعَلَ، بَرْءاً، وبُرُوءاً: خَلَقَهُمْ ... القاموس المحيط (ص: 34) (،ئیمام (ابن فارس) دەفەرمێ :

 (بَرَأَ) فَأَمَّا الْبَاءُ وَالرَّاءُ وَالْهَمْزَةُ فَأَصْلَانِ إِلَيْهِمَا تَرْجِعُ فُرُوعُ الْبَابِ: أَحَدُهُمَا الْخَلْقُ، يُقَالُ: بَرَأَ اللَّهُ الْخَلْقَ يَبْرَؤُهُمْ بَرْءًا. وَالْبَارِئُ اللَّهُ جَلَّ ثَنَاؤُهُ. قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: {فَتُوبُوا إِلَى بَارِئِكُمْ}([15])

وَالْأَصْلُ الْآخَرُ: التَّبَاعُدُ مِنَ الشَّيْءِ وَمُزَايَلَتُهُ، مِنْ ذَلِكَ الْبُرْءُ وَهُوَ السَّلَامَةُ مِنَ السُّقْمِ([16]).

واتە : ناوی (الباریء) دوو خاڵی لەخۆ گرتوە.

یەكەم: دروستكردن.

دووەم : بێ كەم و كوڕی .

هەر ئەو دوو خاڵەشە لەتەواوی مەخلوقاتەكانی خوای گەورە هەیە هەر هەموی مەخلوقن و بێ كەم وكوڕن.

خوای پەروەردگار عزوجل سەرنجمان رادەكێشێ بۆ ئاسمانەكان و دەفەرمێ :

{ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا مَا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِنْ تَفَاوُتٍ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ (3) ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنْقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ (4)} ([17])

واتە هەموو مەخلوقاتەكانی خوای گەورە بەوشێوەیە خەلق كراون ژیانێكی دور لەهەموو (كەم وكوری) لەو دونیایە بەرنە سەر.

(الأَنَـام)

واتە (الخَلقْ) ئەوەی خوای گەورە خەڵقی كردوە هەموو مەخلوقاتەكان .

خوای پەروەردگار (عزوجل) دەفەرمێ : { وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (10)} ([18])

(الصَّـلَاة).

مانای (الصلاة) واتە دوعا و پاڕانەوە، ئێمە فەرمانمان پێكراوە لە خوای گەورە بپاڕێینەو مەنزڵەی پێغەمبەری خۆشەویستمان بەرزو بڵندتر بكات تا دەگاتە (الوسیلة) وەسیلەش ئەو مەنزڵ و پلەیەیە كە تەنها دەدرێتە یەكێك لە عەبدەكانی خوای گەورە پێغەمبەری خۆشەویست صلی الله علیه وسلم لەخوا پاراوەتەوە كە ئەو ئەو كەسە بێت .

بەڵام (صلاة)ی خوای گەورە عزوجل بۆ پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه و سلم مەدحی پێغەمبەری خۆشەویستە لە لای فریشتەكان و بەیان كردنی گەورەیی مەنزڵەیەتی .

هەروەكو (ابو العالیە)دەفەرمێ :

قَالَ أَبُو الْعَالِيَةِ صَلَاةُ اللَّهِ ثَنَاؤُهُ عَلَيْهِ عِنْدَ الْمَلَائِكَةِ وَصَلَاةُ الْمَلَائِكَةِ الدُّعَاءُ([19]).

(والسلام) پاڕانەوە لە خوای گەورە عزوجل بەوەی ئاینەكەی پێغەمبەری خۆشەویست سەلامەت بێ و ئێمەش دەبێ تەسلیمی فەرمانەكانی ئەو بین (صلی الله علیه وسلم).

 

ئیمام (أبو بكر البيهقي) لە شعب الإيمان (3/ 143) قەولێكی ئیمام (الحلیمی) دێنتەوە رەزاو رەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێ كە فەرمویەتی :

فَإِذَا قُلْنَا: اللهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، فَإِنَّمَا نُرِيدُ بِهِ اللهُمَّ عَظِّمْ مُحَمَّدًا فِي الدُّنْيَا بِإِعْلَاءِ ذِكْرِهِ، وَإِظْهَارِ دَعْوَتِهِ، وَإِبْقَاءِ شَرِيعَتِهِ وَفِي الْآخِرَةِ بِتَشْفِيعِهِ فِي أُمَّتِهِ، وَإِجْزَالِ أَجْرِهِ، وَمَثُوبَتِهِ، وَإِبْدَاءِ فَضْلِهِ لِلَأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ بِالْمَقَامِ الْمَحْمُودِ، وَتَقْدِيمِهِ عَلَى كَافَّةِ الْمُقَرَّبِينَ فِي الْيَوْمِ الْمَشْهُودِ ..)

واتە كەدەڵێن خوایە سەلات بنێرە بۆ گیانی پاكی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم مەبەستمان مەقام پلەی خۆشەویستمان بەرزو بڵندتر بكا لەدوارۆژ و لەو دونیایەش بەسەرخستنی ئاینەكەی و صاغ راگرتنی شەریعەتەكەی .

بۆ مانای (الصلاە والسلام) بگەڕێوە سەر (روح المعانی ئایەتی 56 سورەتی الاحزاب) و كتێبی (جلاء الأفهام في فضل الصلاة على محمد خير الأنام)ئیمام ابن القیم .

(مَا نَاحَ فِي دَوْحٍ حَمَـامْ)

واتە / ئەوەندەی كە (كۆتر) یان (ككوختی) لە سەر درەختەكان دەخوێنن ئەوەندەش صەلات و سەلام بنێرە بۆ گیانی پاكی پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم .

مانای (نَاحَ) ... دەگوترێ (ناحت الْحَمَامَة نوحًا ونواحا سجعت فَهِيَ نائحة) ([20])

واتە ئەو كاتەی كە(كۆتر / یان ككۆختی) دەخوێنێ پێی دەگوترێ (ناحت) .

پێغەمبەری خۆشەویستیشمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ :

" أَرْبَعٌ فِي أُمَّتِي مِنْ أَمْرِ الْجَاهِلِيَّةِ، لَا يَتْرُكُونَهُنَّ: الْفَخْرُ فِي الْأَحْسَابِ، وَالطَّعْنُ فِي الْأَنْسَابِ، وَالْاسْتِسْقَاءُ بِالنُّجُومِ، وَالنِّيَاحَةُ " وَقَالَ: «النَّائِحَةُ إِذَا لَمْ تَتُبْ قَبْلَ مَوْتِهَا، تُقَامُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَعَلَيْهَا سِرْبَالٌ مِنْ قَطِرَانٍ، وَدِرْعٌ مِنْ جَرَبٍ»([21])

واتە / چوار خاڵ لە ئوممەتی من لەجاهیلیەتەوە بۆیان ماوەتەوەو وازی لێناهێنن : خۆ هەڵدانەوەو تانە دان لە نەسەب و چاوەڕوانی باران لە ئەستێرە و هاتو هاوارو(سەردولكە) لە كاتی مردنی كەسێك . واتە ئەو ئافرەتەی سەردولكان دەخوێنێ لە تەعزیەكان پێ دەگوترێ (النَّائِحَةُ).

مانای (دَوْحٍ) ..دەوح واتە درەختێكی گەورە هەروەكو ئیمام ابن فارس دەفەرمێ : الدَّوْحَةُ [الشَّجَرَةُ] الْعَظِيمَةُ([22]) .

 

....... عَلَى الرَّسُـولِ العَرَبِـي.

ئەو هەموو سەلەواتە برژێتە گیانی پاكی ئەو پێغەمبەرە عەرەبەی كەخوای گەورە هەڵی بژاردوە .

مانای (العرب) :

(عَرَبَ) الْعَيْنُ وَالرَّاءُ وَالْبَاءُ أُصُولٌ ثَلَاثَةٌ: أَحَدُهَا الْإِنَابَةُ وَالْإِفْصَاحُ، وَالْآخَرُ النَّشَاطُ وَطِيبُ النَّفْسِ، وَالثَّالِثُ فَسَادٌ فِي جِسْمٍ أَوْ عُضْوٍ.

ئەو سێ پیتە (ع) (ر) (ب) ، كەدەگەنە یەك سێ مانا دەگەیەنن یەكیان (الْإِفْصَاحُ) هەروەكو دەگوترێ (أَعْرَبَ الرَّجُلُ عَنْ نَفْسِهِ، إِذَا بَيَّنَ وَأَوْضَحَ) دوو ماناكەی تر یەكیان چالاكییەو ئەوەی تریش جۆرە گەندەڵیەكە كەدەكەوێتە جەستەی مرۆڤ یان بەشێك لەجەستەی مرۆڤ . لێرەدا ئەوەی گرنگە بزانین كە عەرەب لەوەوە هاتوە نیسبەتەكە بۆ فەصاحەت چاك وجوان دەربڕینی مانای دڵ ([23])..

وَ آلِــهِ وَصَحْـبِـهِ  ...... ومَنْ تَـلَا مِـنْ حِزْبِـهِ.

هەروەها سەڵاوات برژێ بەسەر ئال واتە شوێن كەوتوان و بنەماڵەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم  لەگەڵ ئەوانەی دوای ئەو دێن و لەسەر شەریعەتی ئەون .

مانای (آل) واتە كەس و كار و بنەماڵەی پێغەبمەری خۆشەویست صلی الله علیه وسلم هەروەكو خوای گەورە دەفەرمێ :

{وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (33)} ([24])

هەروەها هەندێك لەزانایان فەرمویانە (آل) هەموو موسڵمانێكیش دەگرێتەوە كە ئیمانی بەپێغەمبەری خۆشەویست هێنابێ و لەسەر ئاینەكەی ئەو بێت . هەروەكو ئیمامی نەوەوی رەزاو رەحمەتی خوای لێبێ نەقلی كردوە لە هەندێك لەزانایان و دەفەرمێ:أَهْلُ دِينِهِ كُلُّهُمْ وَأَتْبَاعُهُ إلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ([25]).

(وَصَحْـبِـهِ ...) واتە هاوەڵانی.

 ئینجا با بزانین مانای(صەحابە ...) چییە ؟ رەزاو رەحمەتی خوایان لەسەربێ، هەر كەسێك پێغەمبەری خۆشەویستی بینیبێ و ئیمانی پێهێنابێ ئەگەر ساتێكی كەمیش بێ پێی دەگوترێ هاوەڵی پێغەمبەری خوا ئەوەش بۆچونی ئیمامی بوخاریە و ئیمام ابن حجر عەسقەلانیش ئەو بۆ چونە پێشتراست دەكاتەوە : وَمَنْ صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَوْ رَآهُ مِنَ الْمُسْلِمِينَ فَهُوَ مِنْ أَصْحَابِهِ([26]) ... هەروەها بگەڕیوە سەر كتێبی (الباعث الحثيث إلى اختصار علوم الحديث (ص: 179) .

خودی دیتنی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بە ئیمانەوەوە فەزڵێكی گەورەیە بۆ ابو سعیدی خودری دەگێرێتەوە لە پێغەمبەری خۆشەویست دەگێرێتەوە :

عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: " يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ، يَغْزُو فِئَامٌ مِنَ النَّاسِ، فَيُقَالُ لَهُمْ: فِيكُمْ مَنْ رَأَى رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ، فَيُفْتَحُ لَهُمْ، ثُمَّ يَغْزُو فِئَامٌ مِنَ النَّاسِ، فَيُقَالُ لَهُمْ: فِيكُمْ مَنْ رَأَى مَنْ صَحِبَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ، فَيُفْتَحُ لَهُمْ، ثُمَّ يَغْزُو فِئَامٌ مِنَ النَّاسِ، فَيُقَالُ لَهُمْ: هَلْ فِيكُمْ مَنْ رَأَى مَنْ صَحِبَ مَنْ صَحِبَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ فَيُفْتَحُ لَهُمْ ([27]).

ئەبو سەعید رەزاو رەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێ دەفەرمێ پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم فەرموی : رۆژێك دادێ خەڵكێك غەزا دەكەن و پێیان دەگوترێ كەستان لەنێو داهەیە پێغەمبەری خۆشەویستی بینیبێ ؟ ئەوانیش دەڵێن بەڵێ ئینجا لەغەزا كە سەردەكەون ئینجا كۆمەڵێكی تر غەزوو دەكەن و دەگوترێ كەستان تێدایە كەسێكی بینیبێ كە پێغەمبەری خوای بینیبێ ئەوانیش دەڵین بەڵی ، ئینجا لەغەزاكە سەردەكەون ، ئینجا كۆمەڵێكی تر غەزا دەكەن و دەگوترێ كەستان لە نێو داهەیە كەسێكی بینیبێ ئەویش كەسێكی بینیبێ كە پێغەمبەری خوای بینیوەو لە هاوەڵاتی كردوە ؟ دەگوترێ بەڵێ و ئینجا لەغەزوەكە سەر دەكەون.

لێرە مەبەست ئەوەیە كە دیتنی خودی پێغەمبەر بەئیمانەوە صلی الله علیه وسلم فەزڵێكە صەحابەی كیرام هەڵبژێردان بۆ ئەو فەزڵە گەورەیە رەزاو رەحمەتی خوای گەورەیان لەسەر بێ، دیتنی خۆشەویستمان فەزڵێكی گەورەیە ئێمە زۆر جار دوعا دەكەین لەخەونەكانمان بگەینە خزمەتی ئەو دوعایانەش قبوڵ ببێ فەزڵێكی گەورەیە، چجای ئەوەی بەچاوی سەری خۆت بیبینی یان گوێبیستی دەنگی موبارەكی بی وەكو ئەو نابینایانەی سەردەمی ئەو رەزاو رەحمەتی خوایان لەسەر بێ .

(ومَنْ تَـلَا مِـنْ حِزْبِـهِ ...) سەلات و سەلام لەسەر ئەوانەش بێ كە لەدوای ئەو هاتون و لە سەر مەنهەج و شەریعەتەكەی ئەون.

ئیمام ابن فارس رەحمەتی خوای لێبێ لەمانی حزب دەفەرمێ :

(حَزَبَ) الْحَاءُ وَالزَّاءُ وَالْبَاءُ أَصْلٌ وَاحِدٌ، وَهُوَ تَجَمُّعُ الشَّيْءِ. فَمِنْ ذَلِكَ الْحِزْبُ الْجَمَاعَةُ مِنَ النَّاسِ. قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: {كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ} [المؤمنون: 53] ([28]) .

واتە ئەو سێ پیتە (ح ، ز ، ب) مانای كۆبونەوە دێت حیزب واتە كۆمەڵێك لەو خەڵكە هەروەكو خوای گەورە دەفەرمێ : {كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ}.

لێرەدا كۆبونەوە لە چوار چێوەیەك شتێك خراپ نیە، بەڵام چ چوار چیوەیەك و چ مەبەست و ئامانجێك كۆیان دەكاتەوە ئەوە حوكمە شەرعیەكە دیاری دەكات .

 

سَبِيلَـهُ فِـي حُـبِّـهِ ***َ علَـى مَمَـرِّ الحِقَـبِ .

ئەو سەلات و سەلامە بەدرێژایی زەمەن هەموو ئەو كەسانە بگرێتەوە كە ڕێبازو مەنهەجی ئەویان گرتۆتە بەر بەخۆشەویستییەوە واتە لەبەر خۆشەویستی (رسول الله) صلی الله علیه وسلم ، لەسەر مەنهەجەكەی و لە شەریعەتەكەی دەرناچن .

مانای (الحِقَـبِ) ئیمام ابن فارس رەحمەتی خوای لێبێ دەفەرمێ :

(حیقب) واتە زەمان كۆدەكرێتەوەلەسەر (ئەحقاب) هەشتا ساڵیش دەكاتە یەك (حوقب) فَأَمَّا الزَّمَانُ فَهُوَ حِقْبَةُ وَالْجَمْعُ حِقَبٌ. وَالْحُقْبُ ثَمَانُونَ عَامًا، وَالْجَمْعُ أَحْقَابٌ ([29])....

 

ئینجا دێتە سەر مەقصودی هۆنراوەكەی و دەفەرمێ :

 

وَبَعْـدُ فَالقَصْـدُ بِمَـا***َارَدْتُـهُ شَرْحًـا لِـمَـا

قَدْ كَـانَ قَبْـلُ نُظِمَـا***مُثَلَـثَّـا لِـقُـطْـرُبِ

واتە:مەبەستم لەو هۆنراوەیە شەرحی هۆنراوەیەكی پێشترە كە (ووشە سێگۆشەكانی)كۆكردۆتەوە كەمەبەست لە هۆنراوە(سدید الدین المهلبی/عبدالوهاب كوڕی حسين كوڕی عبدالوهاب المهلبي البهنسي) یە فەقیهێكی گەورەی شافعی مەزهەب بوە ناسراوە بە (الوجیه) و كونیەی ابو محمد بوە لەساڵی 685 كۆچی وەفاتی كردوە) ،رەحمەتی خوای لێبێ ([30]).

 

مُقَدَّمًـا فَتْحًـا عَلَـى***َكسْرٍ فَضَـمٍّ مُسْجَـلَا

وَهَا كَذَا عَلَـى الـوِلَا***نَظْمًـا عَلَـى التَّرَتُّـبِ

ئينجا هۆنراوەكەی وا هۆنیوەتەوە سەرەتا بەو ووشە (مەفتوحەكان) دەستی پێكردوە ئینجا (كەسر) و ئینجا (زەم).

 

سَمَّيْـتُـهُ بِالـمَـوْرِثِ***ِلمُشْـكِـلِ المُثَـلُّـثِ

مِنْ غَيْـرِ مَـا تَرَيُّـثِ***َففُـزْ بِنَـيْـلِ الأرَبِ

ناوی هۆنراوەكەشی ناوە (المورث لمشكل المثلث) هەوڵی داوە بەهۆنراوە (اشكالەكان) واتە مانا نادیارەكانی ئەو (ئەو ووشانە) ڕونبكاتەوە.

مِنْ غَيْـرِ مَـا تَرَيُّـثِ***َففُـزْ بِنَـيْـلِ الأرَبِ

بەبێ دواكەوتن واتە (التریث) زوو خۆت بگەینە ئەو هۆنراوەیەی كە لەم بوارەوە مەبەستەكانی پێكاوە .

   مانای (الأرَب) ئەرەب واتە بەفەتحی هەمزەكە یانی (الحاجة) پێویستی.

تێبینی / لەهەندێ چاپەكان دوو بەیتە شیعری تری تێدایە بەڵام ئەوەی من لەبەر دەستمە (دار الرشاد الحدیثیە / الدار البیضاء . المغرب) چاپی كردوە و لەو چاپە تەنها ئەوەندە پێشەكییەكەیەو دواتر دەچێتە سەر مەبەستەكە.

 



([1]) آل عمران: 102.

([2]) النساء:1.

([3]) الأحزاب: 70 و71.

([4]) يوسف:2.

([5]) الشعراء: 193 – 195.

([6]) النحل:103.

([7]) الرسالة للشافعي (1/ 47).

([8]) ناوی ئیمام /  محمد بن محمد بن مصطفى یە ناسراوە بەئیمام ابوالسعود و لەساڵی 982 كۆچی وەفاتی كردوە ، كە خاوەنی تەفسیری (ارشاد العقل السلیم لمزایا الكتاب الكریم)

([9]) بڕوانە : وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان / ج 4 لاپەرە 312)

([10])  بروانە (جذوة الاقتباس في ذكر من حل من الاعلام مدينة فاس) .الأعلام للزركلي
(4/ 21).

([11]) سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها (1/ 776).

([12]) القصص: 70.

([13]) الروم: 18.

([14]) الزمر: 73، 74.

([15])[البقرة: 54]

([16])مقاييس اللغة (1/ 236)

([17])[الملك: 3، 4].

([18]) الرحمن: 10.

([19]) فتح الباري لابن حجر (8/ 533).

([20]) المعجم الوسيط (2/ 961).

([21]) صحيح مسلم (2/ 644)

([22]) مقاييس اللغة (2/ 310).

([23])بڕوانە / معجم مقاييس اللغة (4/ 299)

([24]) الأحزاب: 33.

([25]) المجموع شرح المهذب (1/ 76).

([26]) فتح الباري لابن حجر (7/ 3).

([27])صحيح مسلم (4/ 1962).

([28]) مقاييس اللغة (2/ 55)

([29]) مقاييس اللغة (2/ 89).

([30]) بڕوانە كتێبی (المثلثات اللغوية متونها ومنظوماتها حتى نهاية المائة السابعة للهجرة / الدكتو جلال شوقي).

ووتاره‌كانی م سه‌رباز محمد