كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر جووله‌كه‌ی (الدونمه)
وشه‌ی (دۆنمه) له‌زمانی توركی مانای هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌یه سه‌ره‌تای (دۆنمه)
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كابرایه‌ك به‌ناوی (سباتای زه‌یفی) كه له ته‌مموزی ساڵی
(١٦٢٦) زاینیی له‌شاری (ئه‌زمیر) له‌توركیا له دایك بووه، دایك و باوكی له‌و
جووله‌كانه بوون كه له ترسی كڵێسه‌ی (كاسۆلیك)ی ئیسپانیایان جێهێشت بوو
هاتبوونه توركیا ئه‌و كۆمه‌ڵه له مێژوو به‌ناوی (السباتائین)یش ناسراون هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه (سباتای )شه‌یدای خوێندنه‌وه‌ی كتێب بوو، تاڕادده‌یه‌ك شاره‌زای
زۆرچاكی په‌یداكرد له (التوراة) وه (التلمود) هه‌روه‌ها شاره‌زایه‌كی زۆری هه‌بوو
له مانا و ڕوون كردنه‌وه‌ی ووشه نادیاره‌كانی ئه‌م دوو كتێبه.
كه ئه‌مه‌ش ببووه مایه‌ی متمانه‌و رێزێكی زۆر بۆی له لایه‌ن جوله‌كه‌كانه‌وه،
جوله‌كه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه یه‌كێك دێت و ڕزگاریان ده‌كات واته(المسیح) وه
ئه‌و كاته‌ی خوای په‌روه‌ردگار(عیسای كوری مه‌ریه‌م) ی نارد هه‌ندێك له (بن‌و
اسرائیل)ییه‌كان باوه‌ڕیان پێهێنا كه پێیان ده‌ڵێن نه‌سڕانییه‌كان وه هه‌ندێكیش
باوه‌ریان نه‌هێناو له‌سه‌ر (جوو)ێتی خۆیان مانه‌وه، له سه‌ده‌ی (١٧) جووله‌كه‌كان
دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێکی زۆر بوون له‌هه‌موو ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت له
ئیسپانیا به‌ده‌ست كڵێسه.
بۆیه ئومێدێكی زۆریان خسته سه‌ر ئه‌و (المسیح)ه، تاوه‌كو ئه‌و هه‌واڵه بڵاو
بووه‌وه كه‌وا له‌ساڵی (١٦٤٨) ئه‌و (المسیح)ه‌دێت كه جووله‌كه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت
به دوورگه‌ی ئه‌مان، (سباتای) پێشتر ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو كردبووه‌وه له‌نێو
قوتابی و نزیكه‌كانی تاوه‌كو له‌م ساڵه واته (١٦٤٨) بڵاوی كرده‌وه كه‌وا وه‌حی
بۆ هاتووه‌و ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه مژده‌ی پێ‌درابوو بۆ ڕزگاركردنی جوله‌كه،
هه‌ر به‌هه‌مان شێوه نه‌سڕانی یه‌كانیش هه‌والێكیان له‌ناو بڵاوبوه‌وه كه‌وا له‌ساڵی
(١٦٦٦) ساڵی وه‌ده‌ركه‌وتنی (المسیح)ه‌و، نه‌سڕانییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و
ڕزگاریان ده‌بێت، هه‌واڵی (سباتای) بڵاو ده‌بێته‌وه له نێو زۆربه‌ی جوله‌كه‌كانی
ئه‌وروپا تاوه‌كو كچێكی پۆلۆنی ئه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌وا خه‌ونێكی بینیوه له‌خه‌ونه‌كه‌یدا
ڕوناكاییه‌ك له‌ناوچه‌ی (ئیزمیر)ه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی كابرایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه،
ئه‌ویش شوو به‌م پیاوه ده‌كات هه‌ركه(سباتای) گوێبیستی ئه‌م خه‌ونه ده‌بێت ئه‌ویش
ده‌ڵێ من خه‌ونم بینیوه كه ده‌بێت ئه‌وكچه پۆلۆنییه بخوازم ئینجا به دوای ده‌نێری
و له قاهیره ئه‌و كچه ده‌خوازێت وه ناوی ده‌نێت سارا كه بێگومان ئه‌و ناوه
لای جووه‌كان پله‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه، له‌ساڵی (١٦٦٦) به‌ته‌واوی ناو‌و ده‌نگی
بڵاوبوه‌وه و وه‌فدێكی زۆر له‌دونیای نه‌سرانی و زۆربه‌ی جوله‌كه‌كانی دنیا گه‌یشته
(ازمیر) وه‌فدی (المانیا و رۆما) زۆر به‌په‌رۆشه‌وه هاتبوون (سباتای) جیهان ده‌كات
به (٣٨) به‌ش وه بۆ هه‌ربه‌شێك برا گه‌وره‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ هه‌ڵسووڕانی.
ئه‌م كاره‌ش به‌هه‌قیقه‌ت به‌ڵگه‌ی زیره‌كی (سباتای)یه هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی
دڵفراوانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامه، وه چۆن (سباتای) سوود له‌م دڵفراوانییه‌ی ده‌وڵه‌ت
وه‌رگرتووه بۆجێ به‌جێكردنی پیلانه‌كانی، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌و هاتو چۆیه هه‌ندێك
دڵسۆزانی وشیاركرده‌وه كه‌وا ده‌بێت سنوورێك بۆ(سباتای) دابنرێت، هه‌واڵ گه‌یشته سوڵتان(محمد
الرابع) كه‌وا سباتای خه‌ریكه ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌وڵه‌ت پێكدێنێت، هه‌ربۆیه
سوڵتان فه‌رمانی گرتنی (سباتای)دا.
(سباتای)
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له (قه‌سری ئه‌درنه) شێخی ئیسلامی دوڵه‌تی
عوسمانی (یحی افندی منقری زاده)و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت كه‌ناوی (موسته‌فا)
بوو، وه له‌گه‌ڵ ئیمامی (قه‌سری ئه‌درنه)گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سباتای ده‌كه‌ن وه
سوڵتانیش له‌و به‌ره‌وه گوێبیستی قسه‌كانه، ئینجا زۆری لێ تووند ده‌كه‌ن و پێی
ده‌ڵێن : تۆ ده‌ڵێی من (المسیح)م ده‌فه‌رموو: به‌ڵگه‌یه‌كمان نیشان بده یاخود تیر
بارانت ده‌كه‌ین بزانین چۆن خۆت ده‌پارێزی. (سباتای) ده‌زانێ كۆتایی هاتوه‌و ڕزگاری نابێت بۆیه بڕیارده‌دات ببێته موسڵمان
وه‌ناوی خۆی ده‌گۆرێ بۆ (محمد عزیز افندی) به‌م شێوه‌یه ڕزگاری ده‌بێت له‌كوشتن،
وه نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكوو داوا ده‌كات له قه‌سر بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
زیره‌ك و زمان زان بوو له قه‌سر ده‌مێنێته‌وه‌و داوا له‌شوێن كه‌وتووه‌كانی ده‌كات
كه هه‌موو بێنه ناو ئیسلام به‌م شێوه‌یه زیاتر ده‌توانین خزمه‌ت بكه‌ین، ئینجا
تاماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و پیاوه‌كانی بڵاو ده‌بنه‌وه له‌زۆر شوێنی گرنگ ئه‌و
كاته‌ش یاداشت نامه‌یه‌ك ده‌نوسێ بۆ شوێن كه‌وتوانی له(١٨) خاڵ پێك هاتبوو له
خالێكیان داوا ده‌كات له قۆناغی ئێستای بانگه‌وازه‌كه‌مان ده‌بێت هه‌مان پۆشاكی
موسڵمانان له به‌ر كه‌ین و به‌هیچ جۆرێك ڕوبه‌ڕووی موسڵمانان نه‌بنه‌وه وه له خالێكی
تر داوا ده‌كات به‌هیچ جۆرێك نابێت خواز بێنی له موسڵمانان بكه‌ن، ئینجا ده‌وڵه‌ت
به‌مه ده‌زانێ و (سباتای)و چه‌ند كه‌سانێكی ده‌ورو به‌ری ده‌ستگیرده‌كات و ڕه‌وانه‌ی
(البانیا)یان ده‌كات، له(البانیا) پێنج ساڵ ده‌مێنێته‌وه له‌م كاتانه (سارا) ی
خێزانی ده‌مرێت وه ئافره‌تێكی تر ده‌خوازێ كه ئه‌ویش جوله‌كه بوو ناوی
(بوهیفید) بوو خه‌ڵكی شاری (سلانیك) بوو ناوی ده‌گۆرێ بۆ(عائشه) سوباتای له‌و
ماوانه‌دا بایه‌خێكی زۆری دا به‌بازرگانی و بڵاو كراوه‌و په‌رتكردنی شوێن كه‌وتوانی
له‌شوێنی ده‌سه‌ڵات و بڕیار، تاوه‌كو له‌ساڵی(١٦٧٥) ده‌مرێ و دوای خۆی گه‌وره‌ترین
و ترسناكترین گروپ جێده‌هێلێت له‌پاشان كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته ده‌ست
باوكی خێزانی (سباتای) ناوی (جوزیف بیلوسف ) كه ناوی له‌خۆنا (عبدالغفور افندی)
به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاری خۆیان كه‌شاری (سلانیك) ده‌كه‌ن به مه‌ركه‌زو
شوێنی چالاكی خۆیان كه هه‌ر ئه‌وانه‌ن ڕوخانی خیلافه‌ت ده‌گرنه ئه‌ستۆو توركیا
ته‌سلیم به (اتاتۆرك)ده‌كه‌ن.