له‌دایك بونی هیلالی سوننی
Author
: م.سەرباز محمد
79
له‌دایك بونی هیلالی سوننی .
ئێران زۆر ده‌مێك بوو خه‌ریكی په‌لهاوێشتن بوو، به جیهانی سوننی ،له‌عێراقه‌وه تاوه‌كو لوبنان و به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن په‌لی هاویشتبوو، ئینجا ئه‌و په‌لهاوێشتنه ناو نرابوو به (هیلالی شیعی) ئێستا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی قۆناغێكی تازه‌یه ، وا خه‌ریكه‌هیلالی سوننی له‌دایك ده‌بێ ، توركیا و سوریا و سعودیا و عێڕاق و له‌و به‌ریش ئه‌فغانستان و پاكستان و ویلایه‌ته سوننیه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی ڕووس .
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه‌ی شام سه‌ربگرێ ، كه ان شا‌ء الله
سه‌رده‌گرێ ، پێم وایه نه‌ك هیلالی سوننی به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین خنكانی ده‌سه‌ڵاتی شیعی ده‌ستی پێكردوه .
وه‌ڕگه‌ڕانی ئه‌و هیلاله كه پێشتر له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بوو، ئێستا ڕوو له‌زیانی ئێرانه .
نه ڕوسه‌كان وه‌نه خۆرئاوا هاوه‌ڵ و دۆستی به‌رده‌وام نین ، ته‌واوی مێژوه‌كانی ململانێی هێزه‌كان وامان پیده‌ڵێن .
دیسانه و ئه‌و هیلاله‌ش به عێراق و كوردستانه تێده‌په‌ڕێ ، قۆناغێكی سه‌خت و بارودۆخێكی ئاڵۆز ڕوو له‌ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڕه‌شه ڕاسته‌و خۆ وناڕاسته‌و خۆكانی ئه‌مریكا بۆ میلشیاته چه‌ك داره‌كانی شیعه .
ئه‌وه‌ی گرنگه خۆ ئاماده كردن و به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی جیدی ده‌وێ .
خوای گه‌وره موسلمانان و خاكی موسڵمانان بپارێزێ .