پێشه‌وا بن العطار

نویسنده : م.سەرباز محمد 56 eye icone

ئیمام عەلائەدین ئیبن عەتاڕ

ئیمام عەلائەدین عەلی كوڕی ئیبراهیم ناسراو بە (ابن العطار) لەساڵی 654 كۆچی لەدایك بووەو لەساڵێ 724 كۆچی وەفاتی كردوە.

ئیمام ئیبن عەتاڕ لە تەمەنی چواردە یان چانزە ساڵی دەچێتە خزمەت ئیمام (نەوەوی) دەستدكات بەخوێندنی شەرعی لای، تا ئەو كاتەی ئیمام (النووی) وەفات دەكا، ئیبن عەتاڕ زۆر سەرسام دەبێت بەشێخەكەی،بۆیە بۆیە زۆر جار بە كورتكراوەی نەوەوی (مختصر النووی) یانگیان دەكرد،ئیمامی نەوەویش لەنێو هەموو قوتابیەكانی بایەخێكی تایبەتی بە (ئیبن عەتاڕ) داوە، زۆربەی كتێبەكانی ئیمامی نەوەوی لەخزمەتی نەوەوی دیراسەكردوە، ئیمامی نەوەویش پێی وتبوو هەر هەڵەیەكت كەوتە بەرچاو لە كتێبەكانم چاكی كەوە،یانی ئاستی ئیبن عەتاڕ ئەوە ندە بەرز دەبێ لەزانستی شەرعی،ئیمامێكی گەورەی وەكو (النووی) شایەتی بەزانستی شەرعی ئەو پیاوە دەدات، ئیبن عەتاڕ دەفەرموێ: ئیمامی نەوەی پێی ووتم ئەگەر مردم بەر لەوەی شەرحی (موهەزەب) تەواو بكەم، ئەوا تۆ شەرحەكە  تەواو بكە، بەڵام دوای وەفاتی ئیمام نەوەوی بۆ ئیبن عەتاڕ ناڕەخسێ شەرحەكەی موهەزەب تەواو بكات، سەردەمەكەی ئیبن عەتاڕ پڕبوو لەكێشەو ناخۆشی بەتایبەت هێرشی مەغۆلەكان بۆسەر جیهانی ئیسلامی، ئیبن تەتاڕ سەردەمی خەلیفە موستەعصیمی عەباسی بینیوە كە لەساڵی 640 كۆچی بەیعەتی پێدەدەن تاكەوتنی بەغدا لەساڵی 656 ، بەهەمان شێوە سەردەمی سوڵتان زاهیر بێبرسی بینیوە، كە لەساڵی 658 تاوەكو ساڵی 676 سوڵتانی موسڵمانان دەبێت و ڕۆلێكی سەرەكی دەبینێ لەشكەستی مەغۆل، دواتر سەردەمی سوڵتان مەلیك مەنصوری قەلاون دەبینێ، مەنصوری قەلاونیش ڕۆلێكی گەورەی هەبوو لەشكەستەكانی مەغۆل بەتایبەتی شكەستە گەورەكەی مەغۆل لەساڵی  689 لەشاری حمص،وەسەردەمی سوڵتان محمد ناصر كوڕی قەلاونیش دەبینێ، لەو بارودۆخە سەختەی جیهانی ئیسلامی پێی تێدەپەڕی بەتایبەت خۆر هەڵاتی جیهانی ئیسلامی، ئالەو كاتە سەختانەش كاروانی زانستی شەرعی نەوەستاوە، ئیمام ئیبن عەتاڕ دوای وەفاتی ئیمام نەوەوی ڕۆلی سەرەكی دەبینی لەبڵاو كردنەوەی زانستەكەی ئیمام نەوەوی زانستی شەرعی بەشێوەیەكی گشتی، تا لەساڵی  754 وەفات دەكات ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەربێ، ئیمام بەیەكێك لەئیمامە هەرەگەورەكانی ئەهلی سوننەو جەماعەت هەژمار دەكرێ، چەندین كتێبی لەبواری جیا جیا نوسیوە هەندێك لەوكتیبانەی:

العدة في شرح العمدة . شەرحەكەی ئیمام ابن دقیق العید هێناوە ، لەگەڵ شەرحی فەرمودەكان بە شەرحی ئیمام نەوەوی لە سەر صەحیحی موسلیم . هەروەها كتێبی : الاعتقاد الخالص من الشك والانتقاد . لەو كتێبە شەرحی عەقیدەی ئەهلی سوننەو جەماعەتی كردوە و زۆر لەگومانی موجەسیمەو موشەبیهەی ڕەد داوەتەوە ئەو كتێبە چاپكراوە  بەیەك جڵد وەزارەتی ئەوقافی دەوڵەتی قەتەڕ چاپی كردوە، هەروەها فەتواكانی ئیمامی نەوەی كۆكردۆتەوە وڕێكی خستون لەكتێبێك بەناوی فتاوی الامام النووی ئەو كتێبەش لەیەك بەرگ چاپكراوە  دار الحدیث لە قاهیرە بەچاپی گەیاندوە، یەكێك لەكتیێبە هەرەگرنگەكانی كتێبی تحفة الطالبین فی ترجمة الامام محی الدین. لەو كتێبە باسی ژیاننامەی ئیمام نەوەی دەكات لەگەڵ كتێبەكانی ئیمام، لەگەڵ زۆر كتێبی تر، ئیمام ئیبن عەتاڕ ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەربێ لەساڵی 724 لەدیمەشق وەفات دەكات.

ناساندنی سه‌رچاوه‌كان