پێشهوا ابن عبدالبر .
ناوی: یووسفی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی موحەممەد کوڕی (عاصم النمري)ـیە.
بە ئەبوو عومەر بانگیان کردووە. باوکی گەورەزانای شاری قوڕتوبە بووە. (النمري) نیسبەتە
بۆ "نەمری کوڕی قاسط"، کە هۆزێکی گەورەی ناسراو بوونە. ئیمام ئیبن
عەبدولبەڕ لە ساڵی (٣٦٨)ـی کۆچی، لە شاری قوڕتوبە لە دایک بووە. باوکی زانا بووە و
دایکی ئافرەتێکی خواناس بووە. بنەماڵەی ئەوان بە دینداری و خواناسی ناسراو بوون. ساڵی
380 باوکی وەفات دەکات. قوڕتوبە ئەوکات پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی بووە لە ئەندەلووس
(ئیسپانیای ئێستا)، شاری زانست بووە و ژیاری ئیسلامی بووە. ئیمام ئیبن عەبدولبەڕ لە
مەمملەکەتی ئەندەلووس دەرنەچووە، بەڵکوو لە شارەکانیدا بە دوای زانستدا گەڕاوە و چووەتە
خزمەت زاناکانی سەردەم و لە خزمەتیان دانیشتووە، تاوەکوو گەیشتووەتە ئاستێکی ئەوەندە
بەرز، لە ئیسلامدا بە حافزی مەغریب ناویان بردووە. سەرەتای تەمەنی لەسەر مەزهەبی "زاهیرییەكان"
بووە، دواتر چووەتە سەر مەزهەبی ئیمام مالیك و زۆریش بە ئیمامی شافیعی کاریگەر
بووە. ئیمام ئیبن عەبدولبەڕ تەمەنێكی زۆری هەبووە و نزیكەی (95) ساڵ ژیاوە. واتە لە
ساڵی (463)ـی كۆچی وەفاتی كردووە (ڕەزا و ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێ).
ئیمام ئیبن تەیمیە، بە ئیمامی ئەهلی مەغریبی ناو بردووە (إمَامِ أَهْلِ
الْمَغْربِ). مجموع الفتاوی (5/ 87). ئیمام ئیبن قەییم کە
باسی ئیمام ئیبن عەبدولبەڕ دەکات، دەفەرمووێت: [ذِکْرُ قولِ بُخَاری الْغَرْبِ
الْإِمَامِ الْحَافِظِ أَبِی عُمَرَ بْنِ عَبْدِ الْبَرِّ إِمَامِ السُّنَّةِ فِی
زَمَانِهِ رحِمَهُ اللَّهُ تَعَالی] اجتماع الجیوش الإسلامیة (2/ 143). واتە
بوخاریی خۆرئاوا، ئیمام و حافیز و ئیمامی ئەهلی سوننە لە زەمانی خۆیدا. مەبەستیشی
لە بوخاریی خۆرئاوا ئەوەیە، کە چۆن ئیمام بوخاری لە خۆرهەڵات هەڵکەوتووە، ئەویش لە
خۆرئاوا هەڵکەوتووە.
ئیمام ئیبن عەبدولبەڕ کتێبی زۆری نووسیون. لە کتێبە هەرە گرنگەکانی، کتێبی
(التمهید لما في الموطأ من المعاني والأسانید)ـە، کە سی دانە ساڵ خەریکی
نووسینەوەی ئەو کتێبە بووە. بۆیە کە تەواوی دەکات، دەفەرمووێت :
سَمِيرُ فُؤَادِي مُذْ ثَلَاثِينَ حِجَّةٍ
وَصَيْقَلُ ذِهْنِي وَالْمُفَرِّجُ عَنْ هَمِّي
بَسَطْتُ لَكُمْ فِيهِ كَلَامَ نَبِيِّكُمْ بِمَا
فِي مَعَانِيهِ مِنَ الْفِقْهِ وَالْعِلْمِ
وَفِيهِ مِنَ الْآدَابِ مَا يُهْتَدَى بِهِ
إِلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَيُنْهَى عَنِ الظُّلْمِ.
ئیمام ئیبن حەزم دەربارەی
ئەو كتێبە دەفەرمووێ:
(و هو كتاب لا أعلم في الكلام على فقه الحديث مثله أصلا، فكيف أحسن منه.) بغیة الملتمس، لاپەڕە 490.
ئەو چاپەی کە لای ئێمەیە، چاپی (دار احیاء التراث العربي)یە (9) بەرگە.
ئەوەی تەحقیقی کردووە، ناوی عەبدولڕەزاق مەهدییە.
ئیمام زەهەبی لە کتێبی (تاریخ
الاسلام) کە باسی ساڵەکانی (462)ـی کۆچی دەکات، باسی وەفاتی ئیمام ئیبن عەبدولبەڕ
دەکات و دەفەرمووێت: (وکان فی اصول الدیانة علی مذهب السلف لم یدخل في علم الکلام،
بل قفا اثار مشایخە.) هەروەها دەفەرمووێت: (وکان سلفي الاعتقاد متین الدیانة.)
بە هەمان شێوە کتێبێکی تریشی زۆر گرنگە، ئەویش کتێبی (الاستذکار الجامع
لمذاهب فقهاء الامصار وعلماء الاقطار فیما تضمنە الموطأ من معاني والاثار وشرح
ذالک کلە بالایجاز والاختصار)ـە. (دار الکتب العلمیة) چاپی کردووە و (سالم محمد
عطا) و (محمد علي معوض) تەعلیق و حاشییەیان بۆ داناوە. ئەو دوو کتێبە تەواوکەری
یەکترن.