مژده‌كان له‌قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم)

نویسنده : م.سەرباز محمد 53 eye icone

مژده‌كان له‌قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم)

كاروانی نور هه‌ر له‌دوای ئاده‌م تاوه‌كو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلى الله عليه وسلم) زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی هاتۆته‌ پێش, زۆر جار خوێنی پێغه‌مبه‌ران ڕژاوه‌و شه‌هید بوونه‌، وه‌ باجی هه‌ڵگرتنی مه‌شخه‌ڵی باوه‌ڕ زۆر جار خوێن و لاشه ‌بووه‌ سه‌رو ماڵ بووه‌، قۆناغیش هه‌بووه‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر هاتوونه‌ته‌ لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) داوای ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ نوسره‌ت بدرێن.

 (حدثنا عمرو بن عون أخبرنا هشيم وخالد عن إسمعيل عن قيس بن أبي حازم عن خباب قال أتينا رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو متوسد بردة في ظل الكعبة فشكونا إليه فقلنا ألا تستنصر لنا ألا تدعو الله لنا فجلس محمرا وجهه فقال قد كان من قبلكم يؤخذ الرجل فيحفر له في الأرض ثم يؤتى بالمنشار فيجعل على رأسه فيجعل فرقتين ما يصرفه ذلك عن دينه ويمشط بأمشاط الحديد ما دون عظمه من لحم وعصب ما يصرفه ذلك عن دينه والله ليتمن الله هذا الأمر حتى يسير الراكب ما بين صنعاء وحضرموت ما يخاف إلا الله تعالى والذئب على غنمه ولكنكم تعجلون) (صحيح وضعيف سنن أبي داود - (ج ٦ / ص ١٤٩ـ تحقيق الألباني : صحيح)

خه‌باب ده‌فه‌رموێ هاتینه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) له‌ژێر سێبه‌ری كه‌عبه‌ دانیشتبوو سكاڵای خۆمان لای كردو وتمان: بۆ دوعامان بۆ ناكه‌یت، بۆ داوای نوسڕه‌تمان بۆناكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌نگی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو فه‌رمووی: خه‌ڵكانی پێش ئێوه‌ چاڵیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌ندرا و به‌ مشار دووله‌ت ده‌كران هه‌ڵنه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئاین، وه ‌به ‌شانه‌ی ئاسن گۆشت و ئێسقانی له ‌یه‌ك جودا ده‌كرایه‌وه‌ نه‌ده‌بووه‌ مایه‌ی وازهێنانی له ‌ئاینه‌كه‌ی، وه‌ڵڵاهی خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئاینه‌ داده‌مه‌زرێنێ خه‌ڵكی له ‌نێوان (صنعاء) وه‌ (حضرموت) ده‌ڕۆن ترسی هیچیان نییه،‌ ته‌نها ترسی خوای گه‌وره،‌ وه‌ ترسی گورگییه‌تی له‌سه‌ر مه‌ڕه‌كانی، به‌ڵام ئێوه‌ په‌له ‌ده‌كه‌ن.

(هیچ كاتێك تاریكی زیندان و په‌تی سێداره‌و ونكردنی موسوڵمانان و زڕاندنی ناوی موسڵمانان له‌ میدیاكان و گه‌وره‌یی پیلان و زلی ئه‌و هێزانه‌ی له‌دژی موسڵمانانن، نه‌بۆته‌ و نابێته‌ مایه‌ی له ‌ناوبردنی ئه‌م دینه‌ وه‌ هه‌موو جه‌نگێك كه ‌موسڵمان ده‌یدۆڕێنێ دۆڕانی ئیسلام نییه،‌ به‌ڵكوو ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌نگاوێكی تازه‌ی موسڵمانان).

ئیسلام هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێ و به‌رنامه‌ ده‌ستكرده‌كانی مرۆڤ كه ‌بۆچه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤن لایان به‌رێ.

 به‌رنامه‌ی خوای په‌ره‌وه‌ردگار (عز وجل) به‌ده‌ست و بازوی مرۆڤ قه‌ت له‌ناو ناچێ، بۆیه‌ قورئان و سوننه‌ت سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌نگاوێكی موسڵمانن ئه‌و ووزه‌و توانایه‌ی له ‌قورئان و سوننه‌ت دایه‌ هه‌رده‌م ناهێڵن موسڵمان هه‌ڵبخلیسكێته‌ زه‌لكاوی یه‌ئس و ده‌ست به‌خۆدان.

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما تمسكتم بهما : كتاب الله وسنة رسوله) ( حسن ) "مشكاة المصابيح - ج ١ / ص ٤٠"

واته‌ قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان ئه‌و دوو خاڵه‌ن گومڕا نابن گه‌ر ده‌ست به‌رداری نه‌بین.

مانای په‌یڕه‌وكردنی قورئان و سوننه،‌ وه‌ گه‌ڕانه‌وه ‌بۆ ئه‌م دوو ئه‌سڵه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌و بۆچوونه‌ی كه‌ ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی ته‌نها له ‌چوارچێوه‌ی (فيقه) كۆده‌كاته‌وه‌.

(كتاب و ‌سوننه‌ ووزه‌ی رۆحن، ئه‌و كاته‌ی كه ‌چۆك شل ده‌بێ به ‌قورسی بار)

 له قالبدانی ڕوانگه‌ به‌قالبی قورئان و سوننه‌ بۆ ده‌ورو به‌روو بونه‌وه‌رو مانای دۆران و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه‌ موسڵمان له‌یادی نه‌كات، وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ته‌رازووی قوڕئان له‌ هه‌موو بواره‌كان هه‌نگاوی یه‌كه‌می كۆڵ نه‌دان و به‌رده‌وام بوونه‌.

له‌ قوڕئانی پیرۆزدا باس له ‌ناوچوونی كوفرو سه‌ركه‌وتنی باوه‌ڕ كراوه‌: وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ ( الانبياء :١٠)

شه‌نقیتی له‌ڕاڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ده‌فه‌رموێ: (مه‌به‌ست له‌زه‌بور كتێبه‌، ئه‌و كتێبانه‌یه‌ که‌ خوای په‌روه‌ردگار دایبه‌زاندوون،‌‌ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بوری داود و جگه‌ له‌وانه‌ش وه ‌مه‌به‌ستیش له‌ (الذكر) ئوممولکتابه‌، ماناكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌و كتێبانه‌ی دامان به‌زاندوونه‌ته‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ران، نووسیومانه‌ كه‌ به‌نده‌ چاكه‌كانمان ده‌بنه‌ میرات گری ئه‌م زه‌مینه‌) (أضواء البيان - ج ٤ / ص ٣١٧)

هه‌ره‌وه‌ها مامۆستا (سيد قطب) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له‌ڕاڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌فه‌رموێ:

(هه‌رچ كاتێك باوه‌ڕی دڵ و كرده‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی میرات گرتنی ئه‌م زه‌مینه،‌ به‌ڵام هه‌ركاتێك ئه‌م دوو شته ‌له‌یه‌ك دابڕان، ئه‌و كات تای ته‌رازووش ده‌گۆرێ، خه‌ڵكی تر سه‌رده‌كه‌ون ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ركی موسڵمانانه‌ كه‌ مانای باوه‌ڕو كرده‌وه‌ی چاكه‌ له‌خۆ بهێنه‌دی، ئه‌و كات ده‌بن به‌ میراتگری ئه‌م زه‌مینه‌) بڕوانه‌ (في ظلال القرآن - ج ٥ / ص١٧٤)

خوای په‌روه‌ردگار (عزوجل) له‌چه‌ند سوڕه‌تێك له ‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌م به‌ڵێنه‌ی بۆ دووپاتكردینه‌وه‌، هه‌ر بۆنمونه‌:

* وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضاً لَّمْ تَطَئُوهَا وَكَانَ الله على كُلِّ شَيْءٍ قَدِيراً (الأحزاب: ٢٧)

* وَأَوْرَثْنَا القوم الذين كَانُواْ يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الأرض وَمَغَارِبَهَا (الأعراف: ١٣٧)

* وَعَدَ الله الذين آمَنُواْ مِنْكُمْ وَعَمِلُواْ الصالحات لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأرض كَمَا استخلف الذين مِن قَبْلِهِمْ (النور : ٥٥ )

* وَقَالَ الذين كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُمْ مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فأوحى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظالمين وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ الأرض مِن بَعْدِهِمْ ( إبراهيم : ١٣-١٤)

وه ‌له ‌فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاتووه‌ كه ‌ئه‌م ئاینه‌ ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌وا شه‌وو ڕۆژی پێده‌گات، وه‌ خوای په‌روه‌ردگار (عزوجل) ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌موو شارو دێێك(ليبلغن هذا الأمر ما بلغ الليل والنهار ولا يترك الله بيت مدر ولا وبر إلا أدخله الله هذا الدين بعز عزيز أو ذل ذليل عزا يعز الله به الإسلام وذلا يذل الله به الكفر ) (السلسلة الصحيحة - مختصرة --ج ١ / ص ٣٢)

ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌م مژدانه‌ وه‌ به‌بیر هێنانه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ غوربه‌ت باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر زۆر به‌ی وڵاتانی موسڵمانان، وه ‌موسڵمان كراوه‌ به ‌بێگانه‌ له ‌وڵاتی خۆی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێكه‌.


به‌زه‌یی خوای په‌روه‌ردگار (عزوجل) زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی له‌م كاته‌ ناخۆشه‌ نه‌ڕژێته‌ سه‌ر موسڵمانان، به‌ڵام هه‌ڵه‌كه‌ له‌وه‌ دایه که‌‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ قوڕئان ناژین، ئه‌و كاته‌ی بۆچوونمان قوڕئانی بوو، خووڕه‌وشتمان قوڕئانی بوو، هه‌موو ئه‌و ده‌رگایانه‌مان له ‌پێش ده‌بێته‌وه‌ كه‌ئیستا داخراون.

 

سه‌رباز موحه‌ممه‌د

ووتاره‌كانی م سه‌رباز محمد