كەسەلام دەكەم...

نویسنده : م.سەرباز محمد 63 eye icone

كەسەلام دەكەم...

 

كەسەلام دەكەم دڵم بەوەڵامەكە زۆر خۆشە و چاوم لەرەحمەتی خوایە وەڵامی سەلامەكە بە(دوعا) لۆم قەبول كاو سەلام و رەحمەت و بەرەكەت برژێ بەسەرما بۆیە لەو هەموو خەیرە مەحرومم مەکەو لەوەڵامی (السلام علیكم ورحمة الله) بڵێ (وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته) با (سەلام ورەحمەت و بەرەکەت) هەردووکمان بگرێتەوە.

 

سەلام و رەحمەت و بەرەکەت موسڵمان لەهەموو تەمەنی پێویستی پێیەتی بەڵام لەسێ حالەتان تایبەتمەندێکی زۆر گەورەی هەیە لەکاتی (لەدایک بوون) لە (کاتی مردن) لە (کاتی زیندوو بوونەوە) .

لەسەر (فیترەت لەدایک دەبین) سەلامەت بین لەپلانی شەیطان،رۆح و جەستەمان سەلامەت بێ و لەسەر ئیسلام گەورەبین و سەلامەت بین لە شوبهە و شەهوە، لە(کاتی مردنیش) سەلامەت بین و بەموسڵمانی ئەو دونیایە جێبهێڵین سەلامەتیش بین لە (کاتی زیندوبونەوە) و بەسەلامەتی بگەینەبەهەشت . پێغەمبەری خوا عیسی علی نبیینا و علیە الصلاة والسلام

بەقەومەکەی دەفەرموێ:

{وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا } [مريم: ٣٣]

ئاخر سەلام کردن زۆر مانای ووردی لەخۆ گرتووە بۆیە جولەکە ئەوەندە حەسودی بەسەلام دەبەن هەروەکو  پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ:

(مَا حَسَدَتْكُمُ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ، مَا حَسَدَتْكُمْ عَلَى السَّلَامِ وَالتَّأْمِينِ).

بۆیە گەر ویستت سەلام لەبراکەت بکەی بڵێ:

 السلام عليكم ورحمة الله .

ئەویش دەبێت وەڵامت بداتەوە : و عليكم السلام ورحمة الله وبركاته

بۆیە خوشک و برایانی خۆشەویستم با واز لە سەلامکردن بە ( سڵاو ) بهێنین بەو شێوەیە سەلام بکەین کەپیغەمبەری خوا فێری کردوین.

 

ووتاره‌كانی م سه‌رباز محمد