حیکمه‌ت(الحكمة)
خوای گه‌وره (تبارك
وتعالی) له‌قورئانی پیرۆزدا باسی حیكمه‌تی كردووه، وه خۆشی حه‌كیمه‌و خاوه‌ن
حیكمه‌ته (سبحانه وتعالی) درووستكردنی بونه‌وه‌ره‌و هه‌ڵسوڕانی به‌و شكل و شێوه
كامل و ته‌واوه به‌ڵگه‌ی حیكمه‌تی خوان(سبحانه وتعالی) بیركردنه‌وه له بوونه‌وه‌ر
ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌خوای گه‌وره (عزوجل) په‌روه‌ردگاره، بیركردنه‌وه‌ش
له‌شێوازی هه‌ڵسوڕانی ئه‌م بونه‌وه‌ره، له خاڵی حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگارت ده‌گه‌یه‌نێ،
كه‌وابوو خوای گه‌وره حه‌كیمه‌و داواشی كردووه (سبحانه وتعالی) که موسڵمانان حه‌كیم
و دانابن وه له كاتی بانگه‌وازیشدا حه‌كیمانه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵسن وه‌ک ده‌فه‌رموێ:
(ابن فارس) ڕه‌حمه‌تی
خوای لێبێت له‌مانای حیكمه‌ت ده‌فه‌رموێ: ("حكم" الحاء والكاف والميم
أصل واحد، وهو المنع. والحكمة هذا قياسها، لأنها تمنع من الجهل. وتقول: حكمت فلانا
تحكيما منعته عما يريد) مقاييس اللغة -ج ٢ / ص ٧٣ ]
كه‌وابوو
حیكمه‌ت مانای مه‌نعه له‌نه‌فامی، هه‌روه‌ها حیكمه‌ت مانای: پێكان له‌گوفتارو ره‌فتار،
وه‌دانانی شت له‌شوێنی خۆی. بڕوانه (تفسير ابن سعدي١/٣٣٢ ).
(ابن القیم)
ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت له‌مانای حیكمه‌تدا ده‌فه‌رموێ (باشترین
پێناسه سه‌باره‌ت به‌حیكمه‌ت ووترابێ گوفتاری (موجاهیدو مالك)ه: ناسینی هه‌ق وه
كرده‌وه به‌هه‌ق، وه‌پێكان له گوفتارو ڕه‌فتار، ئه‌مه‌ش ناكرێت ته‌نها به تێگه‌ییشتن
له قورئان و و‌وردبونه‌وه له‌شه‌ریعه‌تی خوا. بروانه (التفسیر القیم ص/ ٢٢٦ ).
كه‌وابوو
حیكمه‌ت پێكانی گوفتارو ڕه‌فتاره، تێگه‌یشتن له‌شه‌رعی خوا وه جێ به‌جێكردنی ئه‌م
زانینه له واقیعدا وه‌ناسینی واقیعه‌كه هه‌ر هه‌مووی مانای حیكمه‌ت ده‌گرێته‌وه،
گرنگی ناسینی حیكمه‌ت له‌وه‌دایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار به‌ناوی حیكمه‌ت دین ده‌دۆڕێ
وه زۆرجاریش به‌بێ حیكمه‌ت، جوهدو ماندوبوونی موسڵمانان ده‌فه‌وتێ، موعاویه‌ی
كوری ئه‌بوسوفیان خاڵی برواداران ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رموێ:
(إني لا أضع سيفي حيث يكفيني سوطي، ولا أضع سوطي حيث يكفيني لساني، ولو أن بيني
وبين الناس شعرة ما انقطعت أبداً. فقيل له: وكيف ذلك؟ قال: كنت إذا مدوها أرخيتها،
وإذا أرخوها مددتها).
واته: من
شمشێره‌كه‌م له‌شوێنێك دانانێم كه به‌قه‌مچی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت، وه قه‌مچی
یه‌كه‌م له‌شوێنێك دانانێم كه به‌قسه‌م ته‌واو ده‌بێت، وه گه‌ر بێت و له‌نێوان
من و ئه‌و خه‌ڵكه‌دا تاڵه‌مووێك هه‌بێت لێناگه‌ڕێم بپسێ، وتیان چۆن؟ فه‌رمووی گه‌ر
تووندیانكرد من خاوی ده‌كه‌م وه ئه‌گه‌ر خاویان كرد من توندی ده‌كه‌م.
ناسینی واقیع
و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه ژیرانه ئه‌ركی سه‌رشانی موسڵمانانه، مه‌خابنه
ئه‌هلی باتیل به‌و باتیل و سته‌مه‌ی هه‌یانه بتوانن واقیع هه‌ڵسورێنن،
موسڵمانانیش به‌و هه‌قه‌ی كه هه‌یانه‌و گه‌وره‌یی و پیرۆزی په‌یامه‌كه‌یان نه‌توانن
كاریگه‌ربن له‌سه‌ر واقیع، زۆر جار توندی پیلانی ئه‌هلی كوفر موسوڵمانانی له واقیع
دابڕیوه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش هه‌ڵه‌ی موسڵمانانیش تاڕادده‌یه‌ك ده‌وری هه‌بووه
له‌م دابڕینه، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (مثلي
ومثل الأنبياء كمثل قصر أحسن بنيانه ترك منه موضع لبنة فطاف النظار يتعجبون من حسن
بنيانه إلا موضع تلك اللبنة فكنت أنا سددت موضع اللبنة ختم بي البنيان وختم بي
الرسل - وفي رواية - فأنا اللبنة وأنا خاتم النبيين) ( متفق عليه) نموونه‌ی من
و نمونه‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێشه من نموونه‌ی بینایه‌كه شوێنی خشتێكی جێ ماوه خه‌ڵكی
سه‌یری بینا‌كه‌یان كرد به‌سه‌رسوڕماوی، ته‌نهاجێگای ئه‌وخشته نه‌بێت، ئه‌من هاتم
و جێی ئه‌م خشته‌م پڕكرده‌وه، پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌من ته‌واوكرا.
پێغه‌مبه‌ران
سه‌ڵات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت، به ئه‌ركی بینا هه‌ڵساون بنیاتنانی مرۆڤ
بنیاتنانی ڕه‌وشت و ئه‌مانه‌ت و هه‌نگاونان بۆ درووستكردنی ژیار، كه ئه‌مانه هه‌مووی
به‌هه‌مان شێوه حیكمه‌ته، ناسین و زانینی سوننه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ته‌واوی
حیكمه‌ته له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌حاڵی بون له‌سوننه حاڵی بوونه له شێوازی جێبه‌جێكردنی
شه‌رعی خوا وه دانانی خشته له شوێنی خۆی شاره‌زای له‌سوننه شاره‌زاییه به زه‌مه‌ن
و مه‌كانی گونجاو مه‌به‌ستیش له سوننه ده‌رخكردنی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك نییه به‌ته‌نها
به‌ڵكوو حاڵی بوون و جێ به‌جێكردن مانای سوننه‌یه، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان
ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت، توانیان زۆر حه‌كیمانه گۆڕانكاری
به‌ده‌ورو به‌ریاندا بهێنن توانیان له جه‌هل و شیرك و كوفره‌وه خه‌ڵكی به‌ره‌و
لوتكه‌ی ئیسلام به‌رن، ئه‌م هه‌نده‌سه‌یه له دروستكردن و دانانی خشت له‌شوێنی
خۆی خه‌ڵكێك ده‌توانێ ئه‌نجامیدا حاڵیبن له سوننه، بیناكردن به ڕێكخستنی توانا
و باوه‌ڕ به‌مه‌وهیبه‌و توانای یه‌كتر ده‌كرێت، كه ئه‌مه لای هاوه‌ڵان شتێكی زۆر
ئاسایی بوو.
ده‌گێڕنه‌وه
جارێكیان: عه‌بدوڵڵای كوری عه‌بباس جله‌وی وڵاغه‌كه‌ی زه‌یدی كوری سابتی گرتبوو،
زه‌یدیش ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ شه‌رمی كردوو فه‌رمووی وامه‌كه ئه‌ی كوڕه
مامی پێغه‌مبه‌ری خوا، عه‌بدوڵڵای كوری عباس فه‌رمووی ئاوا فه‌رمانمان پێ كراوه
که ڕێز له‌زانایانمان بگرین، زه‌یدیش به عه‌بدوڵڵای كوری عه‌بباسی فه‌رموو: كاده‌ستت
بێنه، ئینجا ده‌ستی عه‌بدوڵڵای كوری عبباسی ماچكرد، فه‌رمووی ئاوا فه‌رمانمان
پێكراوه که ڕێز له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌رمان بگرین.
پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت
دوعای بۆ عه‌بدوڵڵای كوری عه‌بباس كردوو فه‌رموی: (اللهم علمه الحكمة) (رواه
البخاري) . عه‌بدوڵڵای كوری عه‌بباس حه‌كیم بوو بۆیه ڕێزی له‌عالم ده‌گرت، زه‌یدی
كوڕی سابتیش ئه‌هلی عیلم بوو بۆیه ڕێزی بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشویستی ده‌گرت،
گه‌ر بێت و عیلم و حیكمه‌ت كۆ ببنه‌وه كاروانی نوڕ ده‌كه‌وێته‌رێ، زۆرجار ئاماده‌یی
هه‌یه وه دڵسۆزیش هه‌یه به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵه هه‌ردووكی له‌بار ده‌بات وه
بنكه‌و ئه‌ساسی هه‌نگاونان ده‌شێوێنێ، ئه‌م ڕابوونه ئیسلامییه خه‌ریكی عیلمه،
كه ئه‌مه‌ش فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه (سبحانه وتعالی) ، به‌ڵام تارادده‌یه‌كیش په‌یوه‌ندی
و چۆنییه‌تی بینای ئه‌م واقیعه له‌سه‌ر ئه‌ساس و بنه‌مای شه‌رع، واته: حیكمه‌ت
فه‌رامۆشكراوه هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌فامی فه‌رامۆشكراوه،
فه‌رامۆشكردنی هوونه‌ری هه‌ڵسوكه‌وت، به‌ره‌و ئه‌زموونی تاڵت ده‌بات، ئه‌زموونی
تاڵیش وه‌كو چه‌كێكی دوو ڕووه، زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و هه‌ڵسانه‌وه
دوای كه‌وتن وه زۆرجاریش بۆته مایه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه له‌كاری ئیسلامی یاخود
دوركه‌وتنه‌وه له ئیسلام خوای گه‌ور په‌نامان بدا، بۆیه فێربوونی حیكمه‌ت و
ناسینی فه‌ڕزی سه‌رشانی موسڵمانه، حیكمه‌ت ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه نییه كه له هه‌ندێك
كتێب ئاماژه‌ی پێكراوه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی حیكمه‌ت دروست ده‌كات ناسینی سوننه‌ی
پێغه‌مبه‌ره سه‌ڵات وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، بۆیه خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ
(تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما إن تمسكتم بهما : كتاب الله وسنتي ولن يتفرقا حتى
يردا على الحوض) (رواه مالك) ئه‌م دووه كه‌فیلن و زامنی گومڕا نه‌بوونن، پابه‌ندبوون
پێیان سه‌ره‌تای هه‌نگاوی ڕاستن.