(ئایەتی ٧ ی سورەتی غافیر و عەقیدەی ئەشعەریەکان) پ.د. حسن المفتي

Author : م.سەرباز محمد 53 eye icone
(ئایەتی ٧ ی سورەتی غافیر و عەقیدەی ئەشعەریەکان)
پ.د. حسن المفتي
---
ئەگەر تێبفکرێین لەم ئایەتە پیرۆزە:{ ٱلَّذِینَ یَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ یُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَیُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَیَسۡتَغۡفِرُونَ لِلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ۖ رَبَّنَا وَسِعۡتَ كُلَّ شَیۡءࣲ رَّحۡمَةࣰ وَعِلۡمࣰا فَٱغۡفِرۡ لِلَّذِینَ تَابُوا۟ وَٱتَّبَعُوا۟ سَبِیلَكَ وَقِهِمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِیمِ }(سُورَةُ غَافِرٍ: ٧). بە روونی بۆمان دەردەکەوێت کە عەقیدەی دروست و جوانی زانایانی ئەهلی سوننەتی ئەشعەریەکان هەڵقوڵاوی خودی قورئانی پیرۆزەو وەرگیراوە لە هەمان عەقیدەی (حملة العرش)ەوە، کە لە زانیارترینی دروستکراوانی خودان بە زات و صیفاتی (جل جلاله)، قورئان دەفەرموێت: هەڵگرانی عەرش کە لە جوملەی مەلائیکەی موقەڕرەبینن لەگەڵ ئەوەدا کە عەرشیان لەسەر شانە ئەوانیش وەک هەر بەندەیەکی تر (يسبحون بحمد ربهم) پاکی و بێگەردی بۆ خودا بڕیار دەدەن کە مونەززەهەو ناشوبهێنرێت بەهیچ دروستکراوێکی خۆی، هەروەها ستایشی بەردەوامی خودا دەکەن و نایشیبینن هەر وەک ئێمە، بەڵکو ئیمانیان بە وجوودی هەیە کە واجبەو دەیپەرستن، خۆ ئەگەر خودا لەسەر عەرشی بوایە وەک موجەسّیمەو موشەببیهەو وەهابییە دەڵێت، ئەوا دەیان بینی و قورئان نەیدەفەرموو ئەوانیش گەر (ويؤمنون به)، ئەوەش هاو واتایە لەگەڵ سەرەتای سورەتی البقرة دا: (الذين يؤمنون بالغيب)(سورة البقرة من الآية ٣).
پاشان ئایەتەکە دەفەرموێت: هەڵگرانی عەرشی ئەعزەم داوای لێخۆش بوونیش دەکەن بۆ بەندانی خودا لەسەر ڕووی زەوی.. چونکە ئەوانیش وەک ئەمان خودا نابینن و بڕواشیان پێی هەیە..چونکە وەک خودا دەفەرموێت: (لا تدركه الأبصار وهو يدرك الأبصار وهو اللطيف الخبير)(سورة الأنعام من الآية ١٠٣).
پاشان ئایەتەکەی سورەتی غافیر باس لە تەئویلی هەڵگرانی عەرش دەکات بۆ صیفاتی خودا، کە تەئویلی (وسعتَ کل شيء) دەکات بە عیلم و رەحمەتی نەک بە زاتی خۆی بونەوەری پڕکردبێت؛ یان وجودێکی مەکانی هەبێت، بەڵکو خودا بە ڕەحمەتی هەموو بونەوەری داپۆشیوەو وبە عیلمیشی موتتەلیعە بەسەر هەموو شتێکدا و هیچی لێ شاراوە نییە. بۆیە دەفەرموێت: (ربنا وسعت كل شيء رحمة وعلما)..هەر لەبەر ئەوەیشە لەپاش مەفعول(كل) دوو تەمیز هاتووە: (رحمة وعلما) بۆ فاعیلی (وسع) کە کە (تاء)کەیە، بۆیە تەئویلەکەی بەم شێوەی لێ دێتەوە :"وسعتْ رحمتُك وعلمك كل شيء من خلقك, فعلمت كل شيء، فلم يخف عليك شيء، ورحمت خلقك، ووسعتهم برحمتك" وەک پێشەوا ابن جرير الطبري له تفسیرەکەیدا (جامع البيان: ج١ص٣٥٥) فەرمویەتی.
هەروەک لە سوررتی الأعراف دا فەرمویەتی: (ورحمتي وسعت كل شيء) (سورة الأعراف من الآية ١٥٦)،
هەروەها لە سورەتی البقرة فەرمویەتی: (وسع كرسيه السموات والأرض )(سورة البقرة من الآية ٥٥)، واتە: (وسع علمه السموات والأرض) چونکە کورسی لە کوڕراسەی عیلمەوەیە نەک کورسی دانیشتن..هەر وەک زاناى سەلەف پێشەوا ابن جریر الطبري لە تەفسیرەکەیدا(ج٥ص٣٩٨) تەرجیحی داوەو فەرمویەتی:"
وأما الذي يدل على صحته ظاهرُ القرآن فقول ابن عباس الذي رواه جعفر بن أبي المغيرة ، عن سعيد بن جبير ، عنه أنه قال : " هو علمه " . وذلك لدلالة قوله - تعالى ذكره - : " ولا يئوده حفظهما " على أن ذلك كذلك ، فأخبر أنه لا يئوده حفظ ما علم ، وأحاط به مما في السموات والأرض ، وكما أخبر عن ملائكته أنهم قالوا في دعائهم : ( ربنا وسعت كل شيء رحمة وعلما ) فأخبر - تعالى ذكره - أن علمه وسع كل شيء ، فكذلك قوله : " وسع كرسيه السموات والأرض " . قال أبو جعفر : وأصل " الكرسي " العلم . ومنه قيل للصحيفة يكون فيها علم مكتوب " كراسة ".
خۆ ئەگەر تەئویلی صیفاتی خەبەری خراپ بوایە، یان خودا پێی ناخۆش بوایە ئەو نزایەی فێری مەلائیکەی موقەڕرەبینی وەک حەمەلەی عەرشی خۆی نەدەکردو لە قورئانیشدا بۆ هەتاهەتایە تۆماری نەدەکرد، کە خودای تەعالا بە رەحمەت و عیلمی لە هەموو جێگەیەکە نەک بە زاتی خۆی لە مەکانێکدا بێت..
کەواتە:
ئەوانەی رەخنە دەگرن بە بێ زانست لە عەقیدەی ئەشعەریەکان (رەزای خوایان لێ بێت) ئەوانە رەخنە دەگرن لە خودا و لە قورئانەکەیی و لە مەلائیکەتەکانی..والعياذ بالله تعالى..
لەو چوارچێوەشدا ئەم هۆنراوەیە نوسی :
خودای لا مکان، عەقیدەی تەئویل
لە سـورەی غافیر لـە دەقی تەنزیل
لـە ئایەتـی حەوت، لـەو سورەتەدا
عەقیدەی راسیخ حەمەلەی عەرشدا
تـەنزیهـى بارى لـە ( مەکان ) روونە
لـەو دەســتەواژەی ( وَ يُـؤمنـونَ ) ه
هەروەهـا پـاشـان لـە ( وَسِعْتَ ) دا
بە رەحمەت و عیلم جوانی نیشاندا
نافەرموێت بـە زات،بەڵکو بە صیفەت
موحیطە زاتـی بـە عیلم و رەحمەت
کەواتە: تەئـویل هەم نەفی مەکان
لای ئەشعەریەکان سەرچاوەی قورئان
باوەڕیان هەر وەک حەمەلەی عەرشە
قسـەی نەیاریان تۆزی ژێـر فەرشە
حەسەن بە فەخرۆ عەقدی ئەشعەری
بیخـە سـەر چـاوت هەتاکو ماووی
هەڵگـرانی عەرش هەمان عەقیدەن
بۆتەوحیدی راست خۆئەوان قودوەن
ئاسمانیـش قیـبلەی دۆعــاو نـزایـە
نەک مەکانی زات خودای تەنهایە
مەکان مەخلوقە و زەمانیش هـەروا
چ دین و عەقڵە نیسـبەتیان لـە خوا ؟
خودا هەر هەبوە پێش ئەرزو ئاسمان
نابێت عەقڵت بێ بەناو موسوڵمان!
خودا هەر خۆی بوو، بێنیاز لە هەموو
دروستـکراوان، چون هیچیـان نەبوو
سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمدلله رب العالمين..
پ. د. حسن موفتی
٢٨-٦-٢٠٢٦م
هەولێر
ناساندنی سه‌رچاوه‌كان