بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ والصلاه والسلام على سيد الاولين والاخرين: حەبیبمان و شەفیعی گوناهەکانمان موحەممەد و ئال و
ئەسحابەکانی هەموویان. بەڕێزان پێخۆشحاڵم بە خزمەتتان دێمەوە، السلام علیکم ورحمة الله وبركاته. ئەو بابەتەی کە دەمەوێت لە خزمەتتاندا باسی بکەم، مەسەلەیەکی شەرعی و فیقهییە، ئایا ئەگەر پیاو و ئافرەت دەستیان بە یەک بکەوێت، دەستنوێژ دەشکێت یان نا؟
ئەو بابەتە، بابەتێکی زۆر گرنگ و دوور و درێژە، هەوڵ دەدەم کورتی بکەمەوە بۆ بەڕێزتان إن شاء الله تعالی. ئەم بابەتە، بابەتێکی کۆن و نوێیە. کۆنە بەو مانایەی کە هەر لە کۆنەوە و لە زمانی هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پاشانیش زانا گەورەکان، ڕای جیاوازی لەسەر هەبووە. وە نوێشە لەبەرئەوەی کە ناوەناوە ئەو بابەتە نوێ دەبێتەوە و خەڵک پرسیار لە مامۆستایانی ئایینی دەکەن ئایا ئەگەر دەستمان بە دەستی ئافرەتێک کەوت یان دەستمان بە دەستی خێزانمان کەوت، دەستنوێژ بشۆینەوە یان نا؟
زیاتر لە ڕایەک هەیە سەبارەت بەم بابەتە، بەڵام ئەوەی کە زۆر باس دەکرێت و زیاتر مەشهوورە ئەوەیە کە ئیمامی ئەبو حەنیفە دەفەرموێت ئەگەر کەسێک دەستی بە دەستی ئافرەتێک بکەوێت، ئەوە دەستنوێژی ناشکێت، وە ڕای ئیمامی شافعی ئەوەیە کە دەستنوێژی دەشکێت. ڕای تریش هەیە، بەڵام هەوڵ دەدەین ئەو ڕایانە کورت بکەینەوە لەم کورتە ڤیدیۆیەدا بۆ بەڕێزتان إن شاء الله تعالی.
جیاوازیی ڕایەکە زیاتر لە لێکدانەوە و تەفسیری ئەو ئایەتانەوە سەرچاوەی گرتووە کە خوای گەورە دەفەرموێت يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَىٰ حَتَّىٰ تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغْتَسِلُوا ۚ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا: (ئایەتی ٤۳ی سوورەتی نیساء). وە هەروەها لە ئایەتێکی تریشدا هاتووە، ئایەتی شەشی سوورەتی مائیدە يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا ۚ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ وَلَٰكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ: هەتا کۆتایی ئایەتەکە.
سەبارەت بەو ئایەتانە، هەردوو گروپ و هەردوو ڕا و هەردوو مەزهەب، بەڵگەیان هەر ئەو ئایەتانەیە، بەڵام هەر یەکێکیان بە شێوازێک مانا و لێکدانەوەی بۆ دەکەن. ئیمامی ئەبو حەنیفە کە دەفەرموێت دەستنوێژ ناشکێت، لەو ئایەتانەدا وشەی 'لامَستُم' بە مانای جماع (جووتبوون) لێکدەداتەوە. ئیمامی شافعیش 'لامَستُم' بە مانای دەست بەرکەوتن لێکدەداتەوە. بۆچی ئەو جیاوازییە و ئەو ڕاجیاوازییە دروست بووە؟
ئەگەر سەیری وشەی 'لَمس' بکەین لە قورئانی پیرۆزدا، چۆن بەکارهاتووە؟ ئایا وشەی لەمس هەر وەکو باس دەکرێ کە دەڵێن ئیبن عەباس (ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی لەمسی قورئان لە هەموو شوێنەکان بە مانای جماع هاتووە؟ ئایا ئەگەر سەیری ئایەتەکانی قورئان بکەین ئەو ڕاستییە بەدەر دەکەوێت؟ لە ئایەتی حەوتەمی سوورەتی ئەنعام خوای گەورە دەفەرموێت وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ: لێرەدا 'فَلَمَسُوهُ'، لەمس بە مانای دەست لێدان و بەرکەوتن هاتووە. وە هەروەها لە سوورەتی جندا ئایەتی هەشت دەفەرموێت وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاءَ فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا: لەم دوو ئایەتەدا، لە هەردووکیاندا وشەی لەمس بە مانای دەست لێدان و بەرکەوتن هاتووە، نەک بە مانای جماع. کەواتە ئەو نەقڵەی کە لە ئیبن عەباس کراوە کە دەفەرموێت لەمسی قورئان بە مانای جماعە لە هەموو قورئاندا، ئەگەر تەماشای واقیع بکەین بەم شێوەیە نەهاتووە. بەڵکو لەمس، بەکارهێنانی لە چوار جێگە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە. ئەو دوو جێگایە خوێندمانەوە فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ: و [Arabic] وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاءَ: هەردووکیان بە مانای دەست لێدانە. ئەو دووی تر 'لامَستُم' هاتووە، کە لە ڕەگی 'لَمس' وەرگیراوە (لام، میم، سین). کەواتە هەمان وشە و هەمان مانایە، کە بە مانای دەست لێدان و بەرکەوتنە.
وە ئەگەر سەیری سوننەتی پێغەمبەریش بکەین (صلی الله علیه وسلم) لە فەرموودەکانیدا بە مانای لەمس و بەرکەوتن هاتووە وَالْيَدُ زِنَاهَا اللَّمْسُ: بە مانای دەست لێدانە. [Arabic] نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الملامسه والمنابذه في البيع: مولامەسە جۆرە کڕین و فرۆشتنێک بووە لە پێش ئیسلامدا، کە کڕیار هەر دەستی لێدەدا، بۆ نموونە قوماشێک کە دەیکڕی، هەر دەستی لێدەدا ئیتر دەبووە هی ئەو و نەیدەتوانی پەشیمان بێتەوە، ئەوەش بە مانای دەست لێدانە. وە کەسێک هەبوو بە ناوی ماعز کە ئیعترافی بە زینا کرد لەسەر خۆی، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیویست کە ئیعتراف نەکات و پێی دەفەرموو لَعَلَّكَ قَبَّلْتَ أَوْ لَمَسْتَ أَوْ نَظَرْتَ: واتە لەوانەیە ماچت کردبێ یان دەستت لێ دابێ یان نەزەرت کردبێ، کەواتە لێرانیش 'لَمس' بە مانای دەست لێدانە. وە هەروەها فەرموودەی تریش هەیە عن عائشه قالت: «ما كانَ يومٌ أو قلَّ يومٌ إلا وَكانَ رسولُ اللَّهِ ﷺ يطوفُ علينا جميعًا فيقبِّلُ ويلمِسُ ما دونَ الوقاعِ: واتە دایە عائیشە دەفەرمێت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کەم ڕۆژ هەبوو سەردانی هەموومانی نەکردبا، یَطوفُ عَلَینا واتە سەردانی دەکردین، هاتبا فیقبل ویلمس، یَلمِس یەعنی دەستی دەگرتین و دەستی دادەقوشین، ما دون الوقاع واتە بەبێ جماع. لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە من غير مسيس: کە ئەویش هەمان مانایە.
ئەو دوو فەرموودەیەی یەکەم (یەکەمیان لە ترمزی و دووەمیان لە ئەبو داود هاتووە) 1. عَنْ حَبِيبِ بْنِ أَبِي ثَابِتٍ عَنْ عُرْوَةَ عَنْ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ عَائِشَةَ أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَبَّلَ بَعْضَ نِسَائِهِ ثُمَّ خَرَجَ إِلَى الصَّلَاةِ وَلَمْ يَتَوَضَّأْ. 2. عَنْ أَبِي رَوْقٍ الْهَمْدَانِيِّ عَنْ إِبْرَاهِيمَ التَّيْمِيِّ عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَبَّلَ ثُمَّ صَلَّى وَلَمْ يَتَوَضَّأْ.: ئەو دوو فەرموودەیە، لە دیدی فەرموودەناسەکانەوە کە پسپۆڕی ئەو بابەتەن، ئیمامی بوخاری و سوفیانی سەوری هەردووکیان سەبارەت بە فەرموودەی یەکەم دەڵێن ئەو فەرموودەیە زۆر لاوازە، لەبەرئەوەی فەرموویانە کە عروە دوو عروە هەن، عروەی موزەنی و عروەی کوڕی زوبەیر. ئەگەر عروەی موزەنی بێت، عروەی موزەنی فەرموودەی نەگێڕاوەتەوە لە دایە عائیشە. ئەگەر عروەی کوڕی زوبەیر بێت، حەبیبی کوڕی ئەبو سابت لە عروەی کوڕی زوبەیری نەبیستووە. کەواتە بە هەردوو لا ئەو فەرموودەیە مورسەلە و حەدیسێکی لاوازە. حەبیبی کوڕی ئەبو سابت لە عروەی کوڕی زوبەیری نەبیستووە، ئەگەر عروەکە عروەی کوڕی زوبەیر بێت. ئەگەر عروەی موزەنی بێت، عروەی موزەنی لە ئومولموئمینین ڕیوایەتی نییە. کەواتە نە دەگونجێ عروەی کوڕی زوبەیر بێت نە عروەی موزەنی. کەواتە ئەو فەرموودەیە لاوازە. ئەمە قسەی فەرموودەناسەکانە و ئەم جۆرە دۆزینەوە و چەشنە لەناو فەرموودەکان، ئەوەی زۆر پسپۆڕ نەبێت لێی نازانێت، لەبەرئەوەی ئەو حەدیسە دەگوترێ موعەللەل، هەر وەکو زاناکان فەرموویانە.
سەبارەت بە فەرموودەی دووەم کە تضعیف کراوە، یەحیای کوڕی مەعین دەفەرمێت ئەبو ڕەوق لاوازە. ئیبراهیم تەیمیش خۆی سیقەیە، بەڵام لە حەزرەتی عائیشە حەدیسی ڕیوایەت نەکردووە (واتە نەیبیستووە). ئەبو داود خۆی کە فەرموودەکەی جێهێناوەتەوە، خۆی دەفەرمێت ئەو فەرموودەیە لاوازە. ئیبن قودامەش دەفەرمێت حديث القبلة كل طرقه معلولة.
ئەوەی من بزانم تەنها ئیمامی ترمزی فەرموودەی یەکەمی تصحیح کردووە. بەس ئیمامی نەوەوی دەفەرمێت ئەوانەی باسمان کردن (بوخاری، سوفیانی سەوری، ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، هتد) ئەگەر تاق تاقە بەرامبەر ترمزی دابنرێن، لە ترمزی بەقوەتترن. واتە قسەی ترمزی وەرناگیرێت ئەگەر بە تەنها بەرامبەر بوخاری بێت، کە تەنها بوخاری فەرمووبێتی لاوازە. ئەی ئەگەر ئەو زانا گەورانە هەموویان پێکەوە وتبێتیان لاوازە، تەبعەن قسەی ئیمامی ترمزی وەرناگیرێت.
دوو فەرموودەی تر هەن، کە هەردووکیان صەحیحن و لەم بابەتەدا زۆر باس دەکرێن. یەکەمیان عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ فَقَدْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ لَيْلَةً مِنَ الْفِرَاشِ فَالْتَمَسْتُهُ فَوَقَعَتْ يَدِي عَلَى بَطْنِ قَدَمَيْهِ وَهُوَ فِي الْمَسْجِدِ وَهُمَا مَنْصُوبَتَانِ. أخرجه مسلم: دایە عائیشە دەفەرمێت شەوێک پێغەمبەرم (صلی الله علیه وسلم) ون کرد (لە جێگاکەی)، گەڕام بە شوێنیدا، دەستم بە قاچی کەوت کە لە سوجدەدا داینابوو، ئەو دوعایەی دەکرد اللهم إني أعوذ برضاك من سخطك وبمعافاتك من عقوبتك. ئەم فەرموودەیە ئیمامی موسلیم گێڕاویەتیەوە و فەرموودەیەکی صەحیحە. فەرموودەیەکی تریش هەیە کە بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە و صەحیحە، هەر بەم مانایە عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ لَقَدْ رَأَيْتُنِي وَرَسُولُ اللَّهِ ﷺ يُصَلِّي وَأَنَا مُضْطَجِعَةٌ بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْقِبْلَةِ فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يَسْجُدَ غَمَزَ رِجْلِي فَقَبَضْتُهُمَا. أخرجه البخاري ومسلم: دایە عائیشە دەفەرمێت زۆر جار من گەنج بووم پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) شەو نوێژی دەکرد و منیش خەوتبووم، لە پێش ئەو بووم، قاچم ڕادەخست، کە دەهات سوجدە ببات، دەستی دەگەیاندە قاچم، منیش قاچم لادەبرد و ئەو جێی سوجدەی بۆ دەبوویەوە. ئەو دوو فەرموودەیە هەردووکیان صەحیحن، بەڵام لە ڕاستیدا ناگونجێن ببنە بەڵگەیەکی صەریح، لەبەرئەوەی زانایان فەرموویانە دەگونجێت کە دایە عائیشە شتێکی بەخۆیدا دابێت لەسەر سەفەگی یان ئەو شتەی لەو زەمانەدا هەبووە، کە خەڵک بە خۆیدا دەدا. مادام ئیحتمالی ئەوەی هەبێت، نابتە بەڵگەیەکی صەریح. کە بەڵگەی صەریحمان نەبێت، ناتوانین ئایەتی خوای گەورە کە صەریحە لەو بابەتە و مانایەکەی بە سێ جار لێکمانداوەتەوە و سێ بەڵگە لەناو ئایەتەکەدا هەیە، ئێمە بێین ئەو ئایەتەی کە بە مانای لەمس و دەست لێدانە، مانایەکەی تەئویل بکەین بە کینایە لێی بژمێرین.
لە کۆتاییدا ئەوەش بڵێین، زۆربەی زانایانی سەلەف و زۆربەی زانایانی ئەهلی حەدیس لەسەر ئەو ڕایە بوون کە لامستوم بە مانای دەست لێدانە. ئیمامی ئیبن خوزەیمە کە موحەدیسێکی گەورەیە، لە صەحیحی خۆیدا، لاپەڕە ٢٠، جلدی ١، دەفەرمێت وَلَمْ يَخْتَلِفْ عُلَمَاؤُنَا مِنَ الْحِجَازِيِّينَ وَالْمِصْرِيِّينَ وَالشَّافِعِيِّ، وَأَهْلِ الْأَثَرِ أَنَّ الْقُبْلَةَ وَاللَّمْسَ بِالْيَدِ إِذَا لَمْ يَكُنْ بَيْنَ الْيَدِ وَبَيْنَ بَدَنِ الْمَرْأَةِ إِذَا لَمَسَهَا حِجَابٌ وَلَا سُتْرَةٌ مِنْ ثَوْبٍ وَلَا غَيْرِهِ أَنَّ ذَلِكَ يُوجِبُ الْوُضُوءَ: ئیمامی ئەحمەدیش دەفەرمێت الْمَدَنِيُّونَ وَالْكُوفِيُّونَ مَا زَالُوا يَرَوْنَ أَنَّ الْقُبْلَةَ مِنَ اللَّمْسِ تَنْقُضُ الْوُضُوءَ، حَتَّى صَارَ فِيهِمْ أَبُو حَنِيفَةَ فَقَالُوا: لَا تَنْقُضُ الْوُضُوءَ: (المغني لابن قدامة: ١ / ١٢٣). ئیمامی زەرقانی لە شەرعی خۆی لەسەر موەتەئی ئیمامی مالیک، جلدی ١، لاپەڕە ١٣٣، دەفەرمێت جَعَلَ جُمْهُورُ السَّلَفِ الْقُبْلَةَ مِنَ الْمُلَامَسَةِ.
کەواتە زۆربەی زانایانی سەلەف و زۆربەی زانایانی ئەهلی حەدیس و زۆربەی صەحابە و زۆربەی تابیعین و تابیعی تابیعین ڕایان وەها بووە کە 'لامستم' بە مانای دەست لێدان بێت. بۆیە داوا لە مامۆستایانی بەڕێز و هەروەها داوا لەو کەسانە دەکەم کە خۆیان بە زانا دەزانن، ئەو بابەتە نەکەنە بابەتی موزایەدە کردن لەسەر یەکتر. بابەتی فیقهیە، ئیشی منداڵ و گاڵتەجاڕی نییە. ئەمە ڕای گەورە زانایانی صەحابە و تابیعینە، ئەوان جیاوازی لە ڕایان هەبووە. کەسێک کە دێت ئەم بابەتە باس دەکات، دەبێت بە ئینصافەوە باسی بکات و جائیزیشە کەسێک ڕایەک لەسەر ڕایەکی تر پەسەند بکات، بەڵام دەبێت ئەوە بزانێت کە زۆربەی زانایانی هاوەڵ و تابیعین و تابیعی تابیعین و زانایانی ئەهلی حەدیس ڕایان لەسەر ئەوە بووە کە بە دەست لێدان و بەرکەوتن دەستنوێژ دەشکێت.
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله واصحابه اجمعين.