دیدی شێخی مەولەوی دەبارەی شەفاعەت وە وەڵامی ئەو کەسانە ئەداتەوە کە ئینکاری شەفاعەت ئەکەن

نووسەر : م.سەرباز محمد 8 eye icone
دیدی شێخی مەولەوی دەبارەی شەفاعەت وە وەڵامی ئەو کەسانە ئەداتەوە کە ئینکاری شەفاعەت ئەکەن
بسم الله الرحمن الرحيم. الحمد لله والصلاة والسلام على سيدنا رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه، وبعد.
شێخی مەولەوی (علیە الرحمە) وەڵامی ئەو کەسانە ئەداتەوە کە ئینکاری شەفاعەت ئەکەن، بە قانونێکی ئوسوڵی، نەک هەروا. هەندێ ئایەتمان هەیە شەفاعەت نەفی ئەکا، هەندێکی ئیثباتی ئەکا. ئەوانەی کە ئیثباتی ئەکەن بۆ موئمینە، ئەوەی نەفی ئەکا بۆ کافرە.
بۆیە دەفەرموێ:
(رەجاو شەفاعەت حەزرەتی رەسول ... بۆ کەبیرە وەک سەغیرە مەقبوڵ)
رەجا و تکای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەک و بۆ گوناهی سەغیرە فایدەی هەیە، بۆ کەبیرەیش هەروا فایدەی هەیە. وەک لە حەدیثا هاتووە ئەفەرموێ: (شَفاعتي لأهلِ الكبائرِ مِن أُمَّتي). تکا و رەجای من بۆ ئەو کەسانەیە کە گوناهی کەبیرەیان هەیە لە ئوممەتمان، نەک سەغیرەیش.
جا ئەفەرموێ:
(ئەگەر برسی تو دووری لە تێری ... وَاتَّقُوا يَوْمًا لَّا تَجْزِي تێری)
ئەفەرموێ ئەگەر دڵت تێری ئیمان نییە، یەی ئەم ئایەتە ئەکەی بە دەلیل بۆ نەفی شەفاعەت کە قورئان ئەفەرموێ: {وَاتَّقُوا يَوْمًا لَّا تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شَيْئًا}. ئەفەرموێ جووعی تۆ بەوە (غیر مدفوعة)، {لَّا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِي مِن جُوعٍ}. ئەفەرموێ چاری نەخۆشی دڵی تۆ ناکا کە ئینکاری شەفاعەت ئەکەی بەو ئایەتە. بۆ؟
(مەنعە دەلالەت دەمی بۆ مەمال ... لە عومومی فیل ئەشخاص و ئەحواڵ)
چونکە ئەو ئایەتە بۆ هەموو خەڵق نییە، بۆ کافرە. یا بۆ هەموو خەڵقیشە، بۆ هەموو حاڵەتێک نییە، بۆ ئەو حاڵەتانەیە کە خوا هێشتا ئیزنی شەفاعەتی نەداوە. دوای ئیزن، ئەوانەی کە خوای تەعالا ئیزنی لەسەرە، شەفاعەت ئەیانگرێتەوە. (لو سلم) ئەگەر بڵێین بۆ عومومی ئەشخاص و ئەحواڵە، تەسلیم ببین (جدلاً)، واتە دابەزینە خوار بۆ لای مونکیر و قبوڵی دەلیلەکەی بکەین، سەڵای تەخصیصی دەدەین، ئێمە بە قەدەر ئیمکان جەمع ئەکەین.
ئەفەرموێ ئەڵێین ئەو ئایەتانەی کە ئینکاری شەفاعەت ئەکەن، موخەصصن بە ئایەتێک کە ئیثباتی شەفاعەت ئەکەن.
(موثبیت با نافی، خاص دەگەڵ عاممە ... ئەڵبەت دەزانی موقەددەم کامە)
ئیشارەیە بەو قاعیدە ئوسوڵییە: (المثبت مقدم على النافي). ئەو ئایەتانەی کە ئیثباتی شەفاعەت ئەکەن، خاصن بە موئمینەوە. ئەوانەی کە نەفی شەفاعەت ئەکەن عامن، دیاری نەکراوە بۆ کافرە یا بۆ چی. عام و خاصیش ئەگەر تەعاروز لە بەینیانا هەبوو، بە قەدەر خاصەکە مەعنای عامەکە خاص ئەبێت (واتە ئەو ئەفرادانەی کە خاصەکە ئەیانگرێتەوە، عامەکە نایگرێتەوە). کەواتە کە مەعنای خاصەکەمان لێ دەرکرد، بەس کافر ئەمێنێتەوە.
جا دەفەرموێ:
(زۆر کەس هەنو بێ حیساب و عەزاب ... دەڕۆنە بەهەشت، فَنِعْمَ الْمَآبُ)
بەبێ عەزاب و حیساب.
(کافر موبالیغ ئەر موعانیدە ... جومهوور دەفەرموون فِی النَّارِ خالیدە)
ئەڵێ کافر ئەگەرچی هەوڵیشی دابێت، بەلای قەولی جومهوورەوە مادام عینادی هەیە، ئەوە (في النار خالد)ـە و ئەبەدییە لە ئاگر.
(موئمین ئەر فاسق ئەگەر موطیعە ... خالید فِی الجەننە و روتبەی رەفیعە)
بەڵام ئینسانی موئمین، ئەگەر موئمینی کامیلول ئیمانیش بێ یا فاسق و گوناهباریش بێ، ئەوە هەر لە بەهەشتا ئەبەدییە و خالیدە. بەڵام فاسق کەی؟ ئەوسا کە عەزاب بدرێ یا عەفو بکرێ و بە جەننەت ببرێ. فاسق دوای ئەوەی بەپێی گوناهەکەی یا سزا ئەدرێت یا خوا عەفوی ئەکا یا بەر شەفاعەتی خۆشەویستانی ئەخا.
(بەعزێ لە ئەعلام ذوالعلم السابق ... دەڵێن کافری ساعی و موبالیغ)
بەڵام هەندێ لە عولەما، ئێمە وتمان جومهوور ئەفەرموون ئەو کافرەی هەوڵیشی دابێ و حەقی دەست نەکەوتبێ جومهوور ئەفەرموون (في النار خالد)ـە، بەڵام هەندێ عولەمای موعتەبەری ئوممەتی ئیسلام ئەفەرموون: دەڵێن کافری ساعی و موبالیغ، لە ئیجتیهاددا هیچی نەکرد تەقصیر، سەعی کرد حەقی هەر نەبوو دەسگیر، چون تەکلیف ناکا حەق لە تاقەت رەد، ئەو موبالیغە ناوێ موخەللەد.
چونکە مادام هەوڵی داوە بەپێی وسعەت و تاقەت، {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا}، خارج لە تاقەتیش خوا داوا ناکا، ئەمیش ئەوەی توانای بووە هەوڵی داوە و حەقی دەستگیر نەبووە، ئەفەرموون موخەللەد نابێ لە جەهەننما. قەولی غەزالیچ (علیە الرحمە) لە بەعزێ جێگە نزیکە بەمە.
[پرسیار: قوربان جەنابت لە کاتی مردنا ئیمانی بە نسیب ئەبێ یان هەر بە کافری ئەمرێ؟]
مامۆستا: هەر کافرە، چونکە پێی نەگەیشتووە. یەعنی هەوڵی داوە و دینەکەی، حەقەکەی دەست نەکەوتووە.
[پرسیار: وەک ئەهلی فەترە با بڵێین؟]
مامۆستا: تەقریبەن ئا، ئەهلی فەترەیش خیلافی تیا هەیە لە بەینیانا، ئەهلی فەترەی وامان هەیە موعەززەبە هەشمانە موعەززەب نییە.
[پرسیار: مامۆستا فەلاسفەی دەگرێتەوە؟]
مامۆستا: فەلاسفە زاهیرەن نەواڵڵا. فەلاسفە چونکە حەقیان... وەک مامۆستای گەڕاوە ئەیفەرموو پێغەمبەران لە زەمانی حەزرەتی داوودا بوون، حەزرەتی داوود داوای ئیمانی لێکردوون وتویانە ئێمە پێویستمان بە پێغەمبەران نییە، خۆمان حەق ئەزانین. جا داوای تەڵەبی خەواریقێکی لێ ئەکا... ئەم لەبیر مامۆستای کانیسانانی (رحمة الله علیه) ئەمەیە گێڕایەوە، ئەڵێ خەواریقێک بنوێنە خاریقێک با باوەڕت پێ بێنم شتێ. تیبوو چی ئەڵێی؟ تیبوو بۆکسێک بدە لەو بەردە بیشکێنە وردی کە. ئەویش ئەفەرموێ بسم الله، بۆکسێکی لێ ئەدا ورد ئەبێ. ئاوا سەر بەرز ئەکاتەوە بۆ ئاسمان ئەڵێ وەڵا ئەوە ئەستێرەیەکە هەیە چەند ساڵ جارێ هەڵئەسوڕێ، لەو کاتەیا بکەوێتە سەرسەری هەر کەسێ خاریقی بۆ ڕوودەدا، لەو کاتەیا لە سەرسەری تۆ بوو. ئەویش ئەفەرموێ خۆ ئیسە ڕۆیشت وادەی شتێکی تر. ئەفەرموێ ئەو بەردە، بەردێکی تر بێنە، ئاوا سەر بەرز ئەکاتەوە ئەڵێ جا ئەمە عەجایەب نەبوو کەوا ڕۆیشت لە سەرسەری بوو، ئەمە عەجایەب بوو کە ڕۆیشت و گەڕایەوە بۆ سەرسەری! ئیتر سەیری ئەم عەقڵە! ئەو ئەوەندە بتوانی بڕوا ئەستێرە بگەڕێنێتەوە ئەمە خاریق نییە خۆی لە خۆیا؟ ئیمانیان نەهێناوە پەنا بە خوا. غرووری عەقڵێکە وایکردووە کە وایان زانیوە پێویستیان بە پێغەمبەران نییە.
ئەی لەبارەی ئەتفاڵی موشریکینەوە چی، ئەم منداڵانەی کە باڵق نین و منداڵی کافرن و ئەمرن، ئەوانە حوکمیان چییە؟
(و ئەمما ئەتفاڵ دەڵێت نەوەوی ... مەورید بێ بۆ فەیز صووری و مەعنەوی)
حەزرەتی نەوەوی ئەفەرموێ ڕەحمەتی خوای لێبێ، ئەفەرموێ خوای تەعالا ڕەحمەتی زاهیر و باتن ببارێنێ بەسەریا، (صحيح) بەهەشتین طفلی موشریکین، (فَنِعْمَ الْمَوْلَىٰ رَبُّ الْعَالَمِينَ). جا عەللامە لە "ألطاف"ـا (ألطاف التوفیق) لە بەینی دوو حەدیثا ئەخا، لە حەدیثێکا ئەفەرموێ خەدەمەی ئەهلی بەهەشتن مەسەلەن، ئەفەرموێ خوای تەعالا بۆ جیاوازی خستنە بەینی منداڵی کافر و موئمین لەویا مەرەتەبەکەیان جیاوازە نەک نەچنە بەهەشت.
[پرسیار: عەفوو شێخ، ئەتفاڵی موشریکین؟]
مامۆستا: (نعم).
[پرسیار: (یکون) یەعنی (هو ما بلغ الحلم)؟]
مامۆستا: (نعم لم يبلغ الحلم فهو من أهل النجاة).
[پرسیار: دەچنە نەجات؟]
مامۆستا: (للنجاة).
[پرسیار: (ولکن یصبح خادما لأهل الجنە)؟]
مامۆستا: (أصبح خادما.. نعم).
بڕۆین لەسەر ئەم بابەتە، جا شێخی مەولەوی مۆزوعێکی تر، مەسەلەی گوناهی کەبیرە. شەفاعەت پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە زۆر حەدیثا باسی شەفاعەتی کردووە و کە حەقە. عولەما ئەفەرموون قەدەری موشتەرەک لە شەفاعەتا موتەواتیرە، موتەواتیرێکی مەعنەوییە. با حەدیثەکان ئاحاد بن، بەڵام ئەو خاڵە هاوبەشە کە ئیثباتی شەفاعەتە لە حەدیثەکانا، ئەبێ بە موتەواتیری مەعنەوی.
بەڵام شەفاعەت فەزڵێکە خوای تەعالا ئەیکا لەگەڵ خۆشەویستانیا بۆ ڕێزگرتن لەوان و بۆ بەزەیی هاتنەوە بە گوناهبارا. خوا وەعدی داوە بەبێ تەوبەیش لە گوناه خۆش ببێ، ئەی ئەگەر شەفاعەتی لەگەڵا بوو باشتر. بۆیە ئیشارە بەو مەسەلە ئەکا کە شەفاعەت بۆ ئەهلی ئیمانە، ئەهلی کوفر بەر شەفاعەت ناکەون. گوناهیش ئینسان کافر ناکا، مەگەر بە حەڵاڵی بزانێ.
وەکو ئەفەرموێ:
(مومکینە لەسەر سەغیرە عیقاب ... گەورە عەفوو کا و هیچ نەدا عەزاب)
خوا خوایە، ئەتوانێت لەسەر سەغیرە ئینسان عەزاب دا، لەسەر کەبیرە عەفوی کا.
(فەزڵی دەفەرموو کەبیرە نییە ... عەدلی دەفەرموو سەغیرە نییە)
ئەگەر سەیری ڕەحمی خوا بکەین، گوناه هیچ نییە لەچاو ڕەحمی خوا. ئەگەر سەیری عەدالەتی خوا و قەهری خوایش بکەین، بچووکیش گەورەیە. بەڵام خوای تەعالا خۆی لە ڕێگەی خۆشەویستەوە بەیانی فەرمووە:
(یغفر دون شرک من ذنبٍ نشاء ... با بێ تەوبەیش بێ لمن من یشاء)
ئەفەرموێ خوا وەعدی داوە کەوا بەبێ شیرک، لە هەموو گوناهێکی تر خۆش ببێ، با بێ تەوبەیش بێ. ئەم ئایەتە بەحسی تەوبە ناکا. بە دەلیلی ئەوەی {إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا}، لەویا کوفریش ئەگرێتەوە. کوفر تەوبەی کوفر (لە دوای تەوبە) خوا لە هەموو گوناهێ خۆش ئەبێ با کوفریش بێ. تەوبەی کوفر ئیمانە. ئەو ئایەتەیان کە باسی هەموو گوناه ئەکا {إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا} لە دوای تەوبە. ئەمەیان کە ئەفەرموێ لە کوفر خۆش نابێ و لە گوناهەکانی تر خۆش ئەبێ، بەبێ تەوبەیش، ئەگەر مەیلی بۆ هەرکەس هەبێ.
[پرسیار: قوربان ئەو موشریکیش ئەگەر موسڵمان بوو خوا لێی خۆش ئەبێ؟]
مامۆستا: ئەی باشە، ئەڵێین ئەو ئایەتەیان ئەفەرموێ {إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا} کوفریش ئەگرێتەوە، بەڵام ئەوه‌یان باسی دوای تەوبە ئەکا. تەوبەی کوفر ئیمانە. یەعنی ئەگەر ئیمانی هێنا، خوا لە کوفرەکەی خۆش ئەبێ.
[پرسیار: ئەی خۆ تەوبەی شیرکیش هەر ئیمانە؟]
مامۆستا: ئەی وائەڵێین ئێمەیش. ئەی شیرک نەوعێک نییە لە کوفر؟ هەموو گوناهێک لە دوای تەوبە قابیلە لێخۆشبوونی با کوفریش بێ. تەوبەی کوفر ئیمانە، ئیمانی هێنا. بەڵام پێش تەوبە، لە کوفر خوای تەعالا قەراری داوە مەحاڵە خۆشبوون پێش تەوبە. بەڵام لە گوناهەکانی تر بەبێ تەوبەیش مومکینە کە خوا خۆش ببێت. مادام خوا فەرموویەتی بەبێ تەوبە لە هەموو گوناهی کەبیرە قابیلە خۆش ببم، ئەگەر شەفاعەتی لەگەڵا بوو باشتر.
12:35
کەلیمەی "شیرک" عولەما ئەفەرموون: هەموو کوفرێک نەوعە شیرکێکی تێدایە. ئێستا حەتا مولحید کە ئینکاری خوا ئەکا، ئا ئەو ئەزەلییەتەی ماددە ئەکا بە بەدیلی خوا. ئەو سیفەتە هی خوایە، دایە بە ماددە. ئەوەش شیرکێکە. هەرچی کوفر هەیە، نەوعە شیرکێکی تێدایە، بۆیە کەلیمەی شیرکی بەکار هێناوە بۆ ئەوەی هەموو نەوعە کوفرێ بگرێتەوە.
جا خوای تەعالا کە لە هەموو گوناهێ قابیلە خۆش ببێ، لە کوفر نەبێ، بە چ شێوەیەک؟
(بەو شەرتە (ما دون) حەڵاڵ نەزانێ ... ئەگەرنا کوفرە دەرمانی کوانێ)
{وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ}، ئەو (ما دون شرک)ـە کاتێک قابیلە خوا لێی خۆش ببێ کە بە حەڵاڵی نەزانێ کە ئەیکا. چونکە حەرام بە حەڵاڵ زانین کوفرە. ئەوە تووشی کوفر بووە، قابیل نییە لێی خۆش بی. گوناهێک خوای تەعالا قابیلە لێی خۆش بێ، ئەو کەسە کە ئەیکا، ئەمە قاعیدەیەکی ئوسوڵی زۆر گەورەیە: هیچ گوناهێک با کەبیرەیش بێ ئینسان بیکات، قابیلە بەو گوناهە کافر ببێ، قابیلە گوناهبار ببێ. ئەگەر بیکاو بە گوناهی نەزانێ، پێی کافر ئەبێت. ئەگەر بیکاو بە گوناهی بزانێ، هەر گوناهبار ئەبێ. ئیتر زینایە، قەتلە، دزییە، هەر شتێ. هەر گوناهێک ئینسان کە کردی، بەو نییەتەوە بیکا بە گوناهی نەزانێ، پێی کافر ئەبێت. چونکە (الاستحلال كفر)، حەرام بە حەڵاڵ زانین قاعیدەیەکی عەقائیدە، حەرام بە حەڵاڵ زانین کوفرە. بەڵام ئەگەر کەسەکە گوناهەکەی کردوو بەو نییەتەوە کردی بە گوناهی زانی، هەر گوناهبار ئەبێ. بۆیە ئەمە مەولەوی ئەفەرموێ: بەو شەرتە (ما دون) یەعنی (ما دون الشرک) حەڵاڵ نەزانێ، ئەگەر بە حەڵاڵی بزانێ ئەوە ئەگەرنا کوفرە دەرمانی کوانێ، ئەوە ئیتر تووشی کوفر بووە، قابیل نییە خوا لێی خۆش بێ.
[پرسیار: حەتا ئەگەر گوناهەکەش نەکات، هەر بە حەڵاڵی بزانێ؟]
مامۆستا: ئا، هەر کوفرە ناعوذبالله، عەقیدەکەیە ئیتر ئەبێ بە کوفر.
جا ئەفەرموێ:
(عیندەنا کاسب گوناهی کەبیرە ... هەروەکو کاسب گوناهی سەغیرە)
(نایە بە خاریج لە وەسفی ئیمان ... یاخۆ داخل بێ بە کوفر و حیرمان)
مەولەوی خۆی یەکێ لە ئەشعەری ئەزانێ، وەکو ئەشعەرییەک ئەفەرموێ (عیندەنا) یەعنی بەلای ئێمەوە وەک ئەشعەرین. ئەفەرموێ بەلای ئێمەوە کاسبی گوناهی کەبیرە (ئەو کەسەی کە گوناهی کەبیرە ئەکا) هەروەکو گوناهی سەغیرە بکا، نایە بە خاریج لە وەسفی ئیمان، یاخۆ داخل بێ بە کوفر و حیرمان. ئەمە ئیشارەیە بە مەزهەبی موعتەزیلە و خەواریج. موعتەزیلە هەردووکیان لەگەڵ خەواریجا عەمەل بە بەشێک لە ئیمان ئەزانن، یەعنی بەبێ عەمەل ئەڵێن ئیمان نییە. بەڵام فەرقێک لە بەینی موعتەزیلە و خەواریجا هەیە. موعتەزیلە ئەڵێن هەرکەسێ گوناهێکی کرد، لە ئیمان دەرئەچێ بەس داخلی کوفر نابێ (منزلة بين المنزلتين). خەواریج ئەڵێن لە ئیمان دەرئەچێ و داخلیش ئەبێت (واتە ئەبێتە کافر). بۆیە خەواریج خوێنی حەڵاڵ ئەکەن، بەس موعتەزیلە نایکەن. فەرقەکە لەوەیایە. بەڵام بۆ قیامەت هەردووکیان ئەڵێن ئەبەدییە لە جەهەننما. لەوەیا موتتەفقن، بەس بۆ حوکمی دنیایی جیاوازییان هەیە.
ئەفەرموێ بەلای ئێمەوە نە گوناهباری کەبیرە نە گوناهباری سەغیرە، هیچکامیان لە ئیمان دەرناچن (کافر نابن بەو گوناهە) و ناچنە ناو کوفریشەوە وەکو خەواریج ئەڵێن.
[پرسیار: یەعنی لای خەواریج سەغیرە و کەبیرە وەکیەکن؟]
مامۆستا: هەر خۆی ئەمە مەشهورە کە کەبیرە بەلایانەوە... موتڵەقی گوناه ئەوان خەڵک تەکفیر ئەکەن. بە دەلیلی ئەوەی ئیمامی عەلی ئیجتیهادێکی کرد، کە ئیجتیهاد مەئجوورە ئینسان، ئەو لەسەر ئیجتیهادەکەش کافریان کرد. ئەمە وەکو مەشهور وایە کە ئەڵێن لەسەر کەبیرە خەڵک... کە (أنا) موتڵەقی گوناه هەر خەڵقی پێ کافر ئەکەن.
(لە جەهەننەمدا نییە موخەللەد ... بەڵ بە مەحزی فەزڵ موخرەجە و موسعەد)
لە جەهەننمدا نییە موخەللەد (عیندەنا یەعنی). بەلای ئێمەوە کە وەکو ئەشعەری، ئەو کەسە گوناهی کەبیرە ئەکا هەروەکو گوناهی سەغیرە چۆن موخەللەد نییە لە جەهەننما، لە جەهەننەمدا نییە موخەللەد، بەڵ بە مەحزی فەزڵ موخرەجە و موسعەد (خوا لە ئاخیرا دەری ئەکا). چونکە ئیمان نایەڵێ ئینسان ئەبەدی بێ لە جەهەننما. زەڕڕەیە، بۆیە پێغەمبەر ئەفەرموێ (صلی الله علیه وسلم) هەرکەس میسقالە زەڕڕەیەک ئیمان لە دڵیا بێ ئەچێتە بەهەشت، دوای عەزابیش بێ هەر ئەڕوا. چونکە ئەو ئیمانە نایەڵێ ئەبەدی بێ لە جەهەننما. بەس مانیع نییە لەوەی بچێتە جەهەننەم، لەوانەیە بڕوا، بەس نایەڵێ ئەبەدی بێ.
[پرسیار: لە حەدیثەکەیا خۆتان ئەفەرموون لە بەهەشتا پێیان ئەوترێ جەهەننەمییون].
مامۆستا: ئا، ئەوانەی دێنە بەهەشت (لە جەهەننەمەوە).
جا ئەفەرموێ:
(کەنارێ بگرە تۆ لە ئیعتیزال ... کەلامی خاریج پووچە و بێ مەئال)
مەولەوی ئەفەرموێ، قسەیەکی زۆر بێ مەعنایە لەسەر ئینسان، لەسەر گوناه کافر بکەی. ئیمامی عەلی (رەحمەتی خوای لێبێ) بە مەنهەجی کەلامی ئیلزامی خەواریجی داوە، زۆر عەجایەب. لە یەکێ لە موناقەشەکانی، ئیلزامی خەصم بە موسەللەمات، نەڕۆیشتووە لەو ئایەتانە موناقەشەیان لەگەڵا بکا کە ئەوان کێشەیان لەسەری هەیە. هاتووە نوقطەیەکی موشتەرەکی دروست کردووە، ئەوان باوەڕیان پێی بێ لەوێوە هاتووە گرتوونی. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)ـی کردووە بە حەکەم. فەرموویە باوەڕتان هەیە کە خۆشەویست دینەکەی بە حەق تەتبيق کردبێ؟ طەبعەن ناتوانن بڵێن نە، ئەگەر بڵێن نە ئیعلانی کوفری خۆیان ئەکەن. ئەفەرموێ باشە سەیری تەعامولی پێغەمبەر بکەین (علیە الصلاە والسلام). زیناکاری ئەگەر ژندار و شوودار بێ ڕەجم کردووە، دواییە ماڵەکەی بە میرات داوە بە میراتگرانی. دز دەستی بڕیوە، دواییە لە غەنیمە و کاتی جیهاد بەشی دراوە. وە دواییە کچی موسڵمانیشی لێ مارە بڕاوە، وتیان بەڵێ وایە، وای کردووە خۆشەویست. فەرمووی خۆ ئەمانە هەموو گوناهی کەبیرەن؛ زینا، قەتل، دزی. پێغەمبەر تەعامولی وەکو موسڵمان لەگەڵا کردوون. چونکە ئەگەر ئەو زیناکەرە کە ڕەجم کراوە ئەگەر کافر بوایە ماڵەکەی بە میرات نەئەدرا، چونکە میرات لە کافر نابڕێت. کە بە میرات براوە یەعنی موسڵمان بووە. دز کە دەستی بڕاوە دواییە لە غەنیمە بەشی دراوە، غەنیمە بۆ موسڵمانە، بۆ کافر نییە. و (هکذا) قاتلی ناحەق، قەتلی کردووە و کوژراوەتەوە، ماڵەکەی بە ئیرس براوە بۆ لای میراتگران. فەرمووی ئەم گوناهە کەبیرانە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەک موسڵمان لەگەڵ ئەهلی گوناهی کەبیرەیا موعامەلەی کردووە، ئێوە چۆن خەڵک لەسەر گوناه کافر ئەکەن؟! زۆرێک بەهۆی ئەم فەرمایشتانەوە زۆری لە خەواریج پاشگەز کردەوە. بەڵام هەندێکیان بە جوحوود و ئینکار، لە دوای زانین و عیلم، ئا ئەوەیە پێی ئەوترێ جوحوود. ئەوەیە ئاوا حەقی بۆ دەرکەوێ و عیلمی پێی هەبێ و هەر ئینکاریش بکا، قبوڵی نەکا. هەندێکیان هەر باوەڕیان نەکرد.
جا شێخی مەولەوی ئەفەرموێ کۆتایی بەم باسە بێنین. باشە زۆر خەتەرناکە مەسەلەی تەکفیر. ئەفەرموێ:
(ئەصلێکی مەخووف، زۆر هەیبەتناکە ... گومانم خەتمی بەم تەرزە چاکە)
گومانم وایە کە کۆتایی پێ بێنین بەم شێوەی کە وتمان، زۆر درێژەی نەدەینێ.
(بێ ئەمە دەلیل شەرعیت وێ دەسگیر ... لە ئەهلی قیبلە کەس مەکە تەکفیر)
یەعنی ئێمە مەفهومی موخالەفەکەی، وەکو حەزرەتی ئەبو حەنیفە ئەفەرمێت: (لَا نُكَفِّرُ أَحَدًا مِنْ أَهْلِ الْقِبْلَةِ بِذَنْبٍ مَالَمْ يَسْتَحِلَّهَا). ئێمە بە گوناه کەس کافر ناکەین (بذنبٍ أیاً کان). ئەمە ئیشارەیە بەوە، یەعنی ئەگەر دەلیل و دەسگیر بوو، مەسەلەن قسەت لەگەڵا کرد ئەو گوناهەی بە گوناه نەزانی، ئەمە دەلیل و دەسکەوتووە و دەسگیر بووە لەسەر کوفرەکەی، ناعوذبالله.
جا ئەفەرموێ:
(ئەر بەر ئەر فاجیر، فەرق مەکە هەموو ... صَلِّ خَلْفَهُمْ وَعَلَيْهِمُو)
یەعنی (صَلِّ خَلْفَهُمْ) ئەگەر بونە ئیمام، (وَعَلَيْهِم) ئەگەر مردن. ئەگەر بەر (یەعنی ئینسانی چاک)، ئەر فاجیر (ئەگەر خراپ). فەرق مەکە هەموو، یەعنی بەهۆی گوناهەکەیەوە مەڵێ نابێ نوێژ بکەم. (صَلِّ خَلْفَهُمْ وَعَلَيْهِمُو)، ئەگەر مردیش ئەتوانی نوێژیان لەسەر بکەی. (وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين).
ناساندنی سه‌رچاوه‌كان