" شه‌یتانه‌که‌ی ئه‌نازۆل" ( موسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک)
خوای په‌روه‌ردگار -سبحانه و تعالی- له قورئانی پیرۆزدا باسی فیرعه‌ون و
تاغوته‌كانی بۆكردوین ئه‌وانه‌ی دژی ئاین وه‌ستان و هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی نوری
ئیسلامیان داوه مه‌به‌ستیش له‌باسكردن ته‌نها ئه‌وه‌نییه ڕوداوێكی مێژووی بووه‌و
كۆتایی پێهاتوه به‌ڵكوو مه‌به‌ست هه‌روه‌كو زانایان فه‌رموویانه په‌ند وه‌رگرتنه
له ناسینی ڕقی ئه‌هلی كوفره، پێناسه‌ی مه‌نهه‌جی شیركه، ڕوونكردنه‌وه‌ی پیلانی
دوژمنه.
شه‌یتان و فیرعه‌ون و قه‌ومی عادو قه‌ومی نوح و ئه‌بوجهل و ئه‌بو له‌هه‌ب
و ئه‌تاتورك و موحه‌مه‌د عه‌لی پاشا و جه‌مال عه‌بدولناسرو ستالین و بابه‌كی خوره‌می
و بزوتنه‌وه‌ی قه‌ڕامیتییه‌كان و بابه‌یی و به‌هائی و ته‌ها حوسێن و نزار قه‌ببانی
و میشێل عه‌فله‌ق و سه‌ددام وعه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و موحه‌مه‌د ئه‌ڕگون و عه‌بدوڵای
كوڕی سه‌به‌ء و حه‌بیب بورقێبه‌و حه‌للاج و....هتد.
هه‌موو دوژمنه‌كان نین به‌ڵكو ئه‌ڵه‌قه‌یه‌كن له‌زه‌نجیره‌ی دژایه‌تی
ئیسلام ئه‌م زه‌نجیره‌یه‌ش به‌وه‌نده كۆتایی پێنایه‌ت به‌ڵكوو به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وام
ده‌بێت به‌درێژی زه‌مه‌ن تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی خوای په‌روه‌ردگار كۆتایی به‌م ژینه‌و
به‌م دونیایه دێنێت و زاڵمان و سته‌مكاران و دوژمنانی ئه‌م دینه به‌زه‌لیلی حه‌شر
ده‌كاو عادیلانه به‌سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نێ.
یه‌كێك له‌و تاغوتانه ( ئەتاتۆرك)ه ئه‌تاتۆرك مانای باوكی توركه كه له
هه‌قیقه‌تدا ئه‌م ناوه مانای فه‌سادی (قه‌ومی لوت و خۆبه‌زل زانینی فیرعه‌ون و دڵڕه‌قی
عادو ڕق و قینی ئه‌بوجه‌هل)ه.
له‌دایك بووی ساڵی (١٨٨٠) یه له‌شاری (سالۆنیك) كه‌شارێكی ئێستای
(یۆنان)ه ئه‌م شاره‌ش ئه‌وكات به‌ناوبانگبوو به‌وه‌ی كه‌وا جوله‌كه‌یه‌كی یه‌كجار
زۆری تێدایه، كه‌پێیان ده‌ڵێن جوله‌كه‌ی (دۆنمه) جوله‌كه‌ی (دۆنمه) به‌و جوله‌كانه
ده‌وترا كه‌به‌ناو هاتبوونه ناو ئیسلام به‌ڵام له‌ژێره‌وه ده‌ستبه‌رداری (جوو) ێتی
خۆیان نه‌ببوون.
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر جووله‌كه‌ی (الدونمه)
وشه‌ی (دۆنمه) له‌زمانی توركی مانای هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌یه سه‌ره‌تای (دۆنمه)
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كابرایه‌ك به‌ناوی (سباتای زه‌یفی) كه له ته‌مموزی ساڵی (١٦٢٦)
زاینیی له‌شاری (ئه‌زمیر) له‌توركیا له دایك بووه، دایك و باوكی له‌و جووله‌كانه
بوون كه له ترسی كڵێسه‌ی (كاسۆلیك)ی ئیسپانیایان جێهێشت بوو هاتبوونه توركیا
ئه‌و كۆمه‌ڵه له مێژوو به‌ناوی (السباتائین)یش ناسراون هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
(سباتای )شه‌یدای خوێندنه‌وه‌ی كتێب بوو، تاڕادده‌یه‌ك شاره‌زای زۆرچاكی په‌یداكرد
له (التوراة) وه (التلمود) هه‌روه‌ها شاره‌زایه‌كی زۆری هه‌بوو له مانا و ڕوون
كردنه‌وه‌ی ووشه نادیاره‌كانی ئه‌م دوو كتێبه.
كه ئه‌مه‌ش ببووه مایه‌ی متمانه‌و رێزێكی زۆر بۆی له لایه‌ن جوله‌كه‌كانه‌وه،
جوله‌كه باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه یه‌كێك دێت و ڕزگاریان ده‌كات واته(المسیح) وه
ئه‌و كاته‌ی خوای په‌روه‌ردگار(عیسای كوری مه‌ریه‌م) ی نارد هه‌ندێك له (بن‌و
اسرائیل)ییه‌كان باوه‌ڕیان پێهێنا كه پێیان ده‌ڵێن نه‌سڕانییه‌كان وه هه‌ندێكیش
باوه‌ریان نه‌هێناو له‌سه‌ر (جوو)ێتی خۆیان مانه‌وه، له سه‌ده‌ی (١٧) جووله‌كه‌كان
دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێکی زۆر بوون له‌هه‌موو ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت له
ئیسپانیا به‌ده‌ست كڵێسه.
بۆیه ئومێدێكی زۆریان خسته سه‌ر ئه‌و (المسیح)ه، تاوه‌كو ئه‌و هه‌واڵه بڵاو
بووه‌وه كه‌وا له‌ساڵی (١٦٤٨) ئه‌و (المسیح)ه‌دێت كه جووله‌كه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت
به دوورگه‌ی ئه‌مان، (سباتای) پێشتر ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو كردبووه‌وه له‌نێو
قوتابی و نزیكه‌كانی تاوه‌كو له‌م ساڵه واته (١٦٤٨) بڵاوی كرده‌وه كه‌وا وه‌حی
بۆ هاتووه‌و ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه مژده‌ی پێ‌درابوو بۆ ڕزگاركردنی جوله‌كه،
هه‌ر به‌هه‌مان شێوه نه‌سڕانی یه‌كانیش هه‌والێكیان له‌ناو بڵاوبوه‌وه كه‌وا له‌ساڵی
(١٦٦٦) ساڵی وه‌ده‌ركه‌وتنی (المسیح)ه‌و، نه‌سڕانییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و
ڕزگاریان ده‌بێت، هه‌واڵی (سباتای) بڵاو ده‌بێته‌وه له نێو زۆربه‌ی جوله‌كه‌كانی
ئه‌وروپا تاوه‌كو كچێكی پۆلۆنی ئه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌وا خه‌ونێكی بینیوه له‌خه‌ونه‌كه‌یدا
ڕوناكاییه‌ك له‌ناوچه‌ی (ئیزمیر)ه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی كابرایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه،
ئه‌ویش شوو به‌م پیاوه ده‌كات هه‌ركه(سباتای) گوێبیستی ئه‌م خه‌ونه ده‌بێت ئه‌ویش
ده‌ڵێ من خه‌ونم بینیوه كه ده‌بێت ئه‌وكچه پۆلۆنییه بخوازم ئینجا به دوای ده‌نێری
و له قاهیره ئه‌و كچه ده‌خوازێت وه ناوی ده‌نێت سارا كه بێگومان ئه‌و ناوه
لای جووه‌كان پله‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه، له‌ساڵی (١٦٦٦) به‌ته‌واوی ناو‌و ده‌نگی
بڵاوبوه‌وه و وه‌فدێكی زۆر له‌دونیای نه‌سرانی و زۆربه‌ی جوله‌كه‌كانی دنیا گه‌یشته
(ازمیر) وه‌فدی (المانیا و رۆما) زۆر به‌په‌رۆشه‌وه هاتبوون (سباتای) جیهان ده‌كات
به (٣٨) به‌ش وه بۆ هه‌ربه‌شێك برا گه‌وره‌یه‌ك دیاری ده‌كات بۆ هه‌ڵسووڕانی.
ئه‌م كاره‌ش به‌هه‌قیقه‌ت به‌ڵگه‌ی زیره‌كی (سباتای)یه هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی
دڵفراوانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامه، وه چۆن (سباتای) سوود له‌م دڵفراوانییه‌ی ده‌وڵه‌ت
وه‌رگرتووه بۆجێ به‌جێكردنی پیلانه‌كانی، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌و هاتو چۆیه هه‌ندێك
دڵسۆزانی وشیاركرده‌وه كه‌وا ده‌بێت سنوورێك بۆ(سباتای) دابنرێت، هه‌واڵ گه‌یشته سوڵتان(محمد
الرابع) كه‌وا سباتای خه‌ریكه ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌وڵه‌ت پێكدێنێت، هه‌ربۆیه
سوڵتان فه‌رمانی گرتنی (سباتای)دا.
(سباتای)
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له (قه‌سری ئه‌درنه) شێخی ئیسلامی دوڵه‌تی
عوسمانی (یحی افندی منقری زاده)و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت كه‌ناوی (موسته‌فا)
بوو، وه له‌گه‌ڵ ئیمامی (قه‌سری ئه‌درنه)گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سباتای ده‌كه‌ن وه
سوڵتانیش له‌و به‌ره‌وه گوێبیستی قسه‌كانه، ئینجا زۆری لێ تووند ده‌كه‌ن و پێی
ده‌ڵێن : تۆ ده‌ڵێی من (المسیح)م ده‌فه‌رموو: به‌ڵگه‌یه‌كمان نیشان بده یاخود تیر
بارانت ده‌كه‌ین بزانین چۆن خۆت ده‌پارێزی. (سباتای) ده‌زانێ كۆتایی هاتوه‌و ڕزگاری نابێت بۆیه بڕیارده‌دات ببێته موسڵمان
وه‌ناوی خۆی ده‌گۆرێ بۆ (محمد عزیز افندی) به‌م شێوه‌یه ڕزگاری ده‌بێت له‌كوشتن،
وه نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكوو داوا ده‌كات له قه‌سر بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
زیره‌ك و زمان زان بوو له قه‌سر ده‌مێنێته‌وه‌و داوا له‌شوێن كه‌وتووه‌كانی ده‌كات
كه هه‌موو بێنه ناو ئیسلام به‌م شێوه‌یه زیاتر ده‌توانین خزمه‌ت بكه‌ین، ئینجا
تاماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و پیاوه‌كانی بڵاو ده‌بنه‌وه له‌زۆر شوێنی گرنگ ئه‌و
كاته‌ش یاداشت نامه‌یه‌ك ده‌نوسێ بۆ شوێن كه‌وتوانی له(١٨) خاڵ پێك هاتبوو له
خالێكیان داوا ده‌كات له قۆناغی ئێستای بانگه‌وازه‌كه‌مان ده‌بێت هه‌مان پۆشاكی
موسڵمانان له به‌ر كه‌ین و به‌هیچ جۆرێك ڕوبه‌ڕووی موسڵمانان نه‌بنه‌وه وه له خالێكی
تر داوا ده‌كات به‌هیچ جۆرێك نابێت خواز بێنی له موسڵمانان بكه‌ن، ئینجا ده‌وڵه‌ت
به‌مه ده‌زانێ و (سباتای)و چه‌ند كه‌سانێكی ده‌ورو به‌ری ده‌ستگیرده‌كات و ڕه‌وانه‌ی
(البانیا)یان ده‌كات، له(البانیا) پێنج ساڵ ده‌مێنێته‌وه له‌م كاتانه (سارا) ی
خێزانی ده‌مرێت وه ئافره‌تێكی تر ده‌خوازێ كه ئه‌ویش جوله‌كه بوو ناوی
(بوهیفید) بوو خه‌ڵكی شاری (سلانیك) بوو ناوی ده‌گۆرێ بۆ(عائشه) سوباتای له‌و
ماوانه‌دا بایه‌خێكی زۆری دا به‌بازرگانی و بڵاو كراوه‌و په‌رتكردنی شوێن كه‌وتوانی
له‌شوێنی ده‌سه‌ڵات و بڕیار، تاوه‌كو له‌ساڵی(١٦٧٥) ده‌مرێ و دوای خۆی گه‌وره‌ترین
و ترسناكترین گروپ جێده‌هێلێت له‌پاشان كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته ده‌ست
باوكی خێزانی (سباتای) ناوی (جوزیف بیلوسف ) كه ناوی له‌خۆنا (عبدالغفور افندی)
به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاری خۆیان كه‌شاری (سلانیك) ده‌كه‌ن به مه‌ركه‌زو
شوێنی چالاكی خۆیان كه هه‌ر ئه‌وانه‌ن ڕوخانی خیلافه‌ت ده‌گرنه ئه‌ستۆو توركیا
ته‌سلیم به (اتاتۆرك)ده‌كه‌ن.
خوای گه‌وره ڕوڕه‌شی دونیا‌و دوارۆژیان كات داخوا ده‌بێت چه‌نده سه‌ركرده‌و
كادیر‌و تاجیرو مامۆستا و شێخ و هونه‌رمه‌ندو شۆڕشگێڕیان بۆ ئاماده‌كردووین له‌ژێر
چه‌نده ناوی وه‌كو (عومه‌رو عبدالله عبدالغفور...هتد).
كه‌مال موسته‌فا نه‌سه‌بی دراوه‌ته پاڵ كابرایه‌ك به‌ناوی (علی ریزا)، دایكی
ناوی (زوبه‌یده) یه به‌ڵام گومانێكی یه‌كجار زۆر هه‌یه له‌سه‌ر نه‌سه‌بی وه ده‌ڵێن
كه‌مال به‌زینا به‌سكی دایكی كه‌وت له پیاوێك ناوی (ابدو مسن اغا) بوو، كه به‌ئه‌سل
خه‌ڵكی ئه‌ڵبانیا بووه، بۆیه كه‌مال دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سلانیک باوكاتی علی
ریزا له‌سه‌رناوی خۆی لاده‌دات، په‌یوه‌ندی نێوان علی ریزاو (زوبه‌یده) ی دایكی
كه‌مال په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كجار ناخۆش بوو، علی ریزا له (زوبه‌یده) نزیكه‌ی (٢٠)
ساڵ گه‌وره‌تر بوو وه(زوبه‌یده)ش به‌ڕواڵه‌ت ئافره‌تێكی زۆرجوان بووه، بۆیه
كمال هه‌ر كه‌چاوی بۆته‌وه هه‌ستی به‌كێشه‌ی نێوان دایكی و علی ریزا كردووه كه
ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌كێشه‌ی ده‌روونی درووست كردوه‌و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بووه.
علی ریزای به‌ناو
باوكی كه‌مال له‌ساڵی (١٨٨٦) به نه‌خۆشی سیل ده‌مرێت و موسته‌فاو كچێك به‌ناوی
(مه‌قبوله) دوای خۆی جێده‌هێلێ هه‌ر له مناڵییه‌وه خاوه‌ن خوو ڕه‌وشتێكی به‌د
بوو بۆیه هه‌رده‌م ناحه‌ز بوو له‌ده‌وروبه‌ری خۆشترین كاتی ئه‌وكاته بوو كه‌ده‌ست
درێژی سه‌رێکی كردبایه‌و دڵخۆش ده‌بوو به‌ئازاری خه‌ڵكی تر، له سه‌ره‌تاوه له‌قوتابخانه‌یه‌كی
ئاینی بوو به‌ڵام دواتر دایكی ده‌یباته قوتابخانه‌یه‌كی تر‌و له قوتابخانه‌ی
ئاینی ده‌ری دێنێ، دوای مردنی علی ریزا دایكی ده‌یباته لای برای خۆی كه‌ناوی(حسین
اغا) بوو له دێیه‌كی نزیك(سلانیك) خاوه‌ن شینایی بوو بۆماوه‌یه‌ك، موسته‌فا لای
خاڵی ده‌مێنێته‌وه ئاژه‌ڵی ئالیك ده‌داو خزمه‌تی مه‌رو ماڵاتی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی له‌قوتابخانه ده‌بێته ناخۆشی، مامۆستاكه‌ی لێی ده‌دات و له
قوتابخانه ده‌ری ده‌كات.
له‌ساڵی (١٨٩٣) ده‌چێته قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربازی تاوه‌كو ساڵی (١٩٠٢)
كۆلێژی سه‌ربازی ته‌واو ده‌كات، وه‌كو ئه‌فسه‌رێك په‌یوه‌ندی به‌سوپای عوسمانی ده‌كات
و ده‌نێردرێته (شام)، وه دوو ساڵ ده‌مێنێته‌وه له‌پاشان ده‌گه‌رێته‌وه(سلانیك).
ئینجا په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌گروپی (الاتحادوالترقی) كه دواتر ئه‌م گروپه ڕوخانی
خیلافه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هاتنه پێش و به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌تاتورك له گۆره‌پانی
سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ شیاوی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ری بوه‌ستین که گه‌وره‌ی ئه‌و
پیلانه ده‌خاته‌ڕوو كه‌چنرا بۆ ڕوخانی خیلافه‌تی عوسمانی.
پیلانی روخانی خیلافه‌ت (٢٢٠) ساڵی خایه‌ند، هه‌روه‌كو مێژوونووسی فه‌ره‌نسی
(دین جروسیه) له‌كتێبی (وجه اسیا) ده‌ڵێت: هه‌رله سه‌ره‌تای په‌یمانی (كارلو فجه)
ه‌وه له‌ساڵی(١١١١هـ -١٦٩٩م) ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان سه‌ره‌ڕای جیاوازی
نێوانیان به‌ڵام كۆڕابوون له‌سه‌ر ڕوخاندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی توانی حوكمی( یۆنان و بولغاریاو ڕۆمانیا و یوغوسلافیا و
هه‌نگاریا و البانیا) و تاوه‌كو گه‌یشته سنووری نه‌مساو ده‌وروبه‌ری ڤیه‌یه‌ننای
پایته‌ختی، كه تاكه ده‌وڵه‌ته له‌هه‌موو مێژوی ئیسلام بگات به‌م شوێنانه، هه‌رله‌و
كاته‌وه به هه‌موو جۆرێك خه‌ریكی پیلان بوون تاوه‌كو له‌ساڵی (١٨٧٧) به‌ته‌واوی
ئاكاره‌كانی پیلان به‌ده‌ركه‌وتن.
(روسیا)
داوای له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وڕو‌پی كرد به‌مه‌به‌ستی مافی (نه‌سڕانی) یه‌كانی
توركیا فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ئه‌وه‌بوو (ڕوسیا‌و به‌ریتانیا) به‌ناوی
مافی نه‌سڕانییه‌كانی توركیا هه‌وڵی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیاندا،
عوسمانییه‌كان به‌وه‌یان زانی و ئه‌وخاڵانه‌یان قبوڵ نه‌كرد كه خه‌ریكبوو له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كانه‌وه به زۆر به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌سه‌پێنرا،
بۆیه (ڕوسیا) بریاری جه‌نگیدا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی، وه ڕوسه‌كان ئه‌و كات
خۆیان به پاسه‌وان و ده‌مڕاستی نه‌سڕانییه‌ت ده‌زانی، (ڕۆمانیا)ی داگیركرد، ئینجا
(بولغاریا) شی داگیركرد، كه هه‌ردووك دوو ویلایه‌تی عوسمانی بوون، له‌ژێره‌وه‌ش
یارمه‌تی(سرب) ییه‌كانیشی دا ئه‌وانیش بریاری جه‌نگیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی
عوسمانی‌دا، هێزه عوسمانییه‌كان تێك‌شكان و ترسی ئه‌وه‌كرا که ڕوسه‌كان بگه‌نه(اسطنبول).
به‌ریتانیا به‌هاتنه پێشی ڕوسه‌كان به‌م شێوه‌یه ترسیان كه‌وته به‌رو ناچار
داوای ڕاگرتنی جه‌نگیان كردوو په‌یمانی(سان ستفانو) له ١٥-٢له‌ساڵی
١٨٧٨ له نێوان ڕوس و عوسمانییه‌كان به‌سترا، ڕوسه‌كان چه‌ند مه‌رجێكیان به‌سه‌ر
ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌پاند، گه‌ر بێت و ده‌وڵه‌تی عوسمانی قبوڵی نه‌كات ئه‌وا ڕوسه‌كان
(اسطنبول) ده‌گرن، ناچار عوسمانییه‌كان قبوڵیان كرد.
مه‌رجه‌كان چه‌ند خالێك بوون:
یه‌كه‌م: دیاركردنی سنووری وڵاتی (الجبل الاسود).
دووه‌م: سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی (صرب)ه‌كان.
سێیه‌م: (رومانیا) سه‌ربه‌خۆیی پێبدرێ.
چواره‌م: (بلغاریا) حوكمی خۆی به‌خۆی بگێڕێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه پارەیه‌كی كه‌م بدرێت به ده‌وڵه‌تی
عوسمانی.
پێنجه‌م: ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌یمان ده‌دات به پاراستنی مافی نه‌سڕانییه‌كانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی.
شه‌شه‌م: دوڵه‌تی عوسمانی هه‌وڵی چاكسازی حاڵی نه‌سڕانییه‌كان ده‌دات.
حه‌وته‌م: دوڵه‌تی عوسمانی (٢٤٥) ملیۆن لیره‌ی ئاڵتونی وه‌كو سزا ده‌دات
به(ڕوس)، ڕوسه‌كانیش بۆیان هه‌یه له بڕی ئه‌م پاره‌یه زه‌وی ببه‌ن.
هه‌شته‌م: هه‌ردوو ده‌ربه‌ندی (الدردنیل و البسفور) واڵا بێ به‌رامبه‌ر كه‌شتییه‌كانی
(ڕوس) له‌حاڵه‌تی جه‌نگ و ئاشتیدا.
نۆیه‌م: موسڵمانه‌كانی بولغاریا بۆیان هه‌یه بولغاریا جێبهێڵن و بچنه
ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ڕوس و په‌یمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان زۆری ده‌وڵه‌ته
ئه‌وروپییه‌كانی ناڕه‌حه‌ت كرد به تایبه‌تی به‌ریتانیا و نه‌مسا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه
په‌یمانی به‌رلین به‌ستراو خاڵێكی تریش زیاد كرا که جوله‌كه و نه‌سڕانی و
موسڵمان به‌یه‌ك چاو له‌دادگای عوسمانی‌دا سه‌یر بكرێن، ئه‌مه‌و ئه‌و په‌یمانانه‌ی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌نجامیدا، هه‌ر هه‌مووی سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته
بوو! ئینجا ئه‌وڕوپییه‌كان بریاری ئه‌وه‌یاندا که ده‌وڵه‌تی عوسمانی به ده‌ستی
(تورك)ه‌وه بڕوخێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر بێت و به‌ده‌ست ئه‌وروپیه‌كانه‌وه
بروخێت، ئه‌وا (جیهاد)ی موسڵمانان به‌رده‌وام ده‌بێت و گرتنی (اسطنبول) به‌ده‌ست
نه‌سڕانییه‌ت ده‌بێته هۆی جۆرێك له‌یه‌كگرتنی موسڵمانه‌كان و جۆرێك له‌یادكردنی
دووبه‌ره‌كی، كه ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وروپییه‌كان نه‌یان ده‌ویست بێته‌دی،
بۆیه بریاری گه‌ڕانیاندا به‌دوای یه‌كێك که په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆیان بێت و
خیلافه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بروخێنن، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ئه‌وروپییه‌كان بابه‌تی
ده‌ستووریان زه‌قكرده‌وه و كێشه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییان به‌سته‌وه به ده‌ستور،
بۆیه له‌ساڵی (١٨٩٩) له‌پاریس كۆمه‌ڵی(الاتحاد والترقی)یان دروستكرد، هه‌روه‌ها
له‌ساڵی (١٩٠٥) له(سلانیك) كۆمه‌ڵه‌ی (الحریة)یان دروستكرد له‌پاشان هه‌ردووكیان
به‌ناوی (الاتحادوالترقی) هاتنه پێش، ئینجا ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌وتنه
یارمه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵه، هه‌وڵی سه‌ره‌كی ئه‌وروپا گۆڕینی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ ده‌وڵه‌تی
توركی بوو، ئه‌وكات ئه‌وخاڵه ده‌ڕوخێ كه موسڵمانانی هه‌موو دونیای له ده‌وركۆبێته‌وه،
بۆیه له‌ڕێی ئه‌م كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ی توركی زه‌ق ده‌كرێته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی توركی
جێگای نه‌ته‌وه‌كانی تری لێ نابێته‌وه، به‌مه‌ش ڕوخانی خیلافه‌ته‌و گۆرینی توركه
له عوسمانیه‌ته‌وه بۆ توركایه‌تی، هه‌روه‌ها له(سویسرا) و (باریس) و (به‌ریتانیا)
توركه‌كانی قه‌ومی له‌ڕێی رۆژنامه و بڵاوكراوه‌کان داوای گۆڕینی سوڵتان عه‌لدولحه‌میدیان
كرد، تاوه‌كو له ساڵی(١٩٠٨- ١٩٠٩) بریاری شۆڕشیاندا، ئه‌وه‌بوو
له شۆڕشه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و سوڵتان (محمد رشاد) ده‌هێننه سه‌رحوكم.
گۆرینی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو که سوڵتان عه‌بدولحه‌مید
"ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت" هه‌ستی به پیلانی (الاتحادوالترقی) كرد، وه خه‌ریكی
ئه‌وه‌بوو که له ناویشیان به‌رێت، به‌ڵام به پشتگیری ئه‌م کۆمه‌ڵه له لایەن
هه‌موو ئه‌وروپا توانرا که هه‌وڵه‌كانی سوڵتان (عبدالحمید) به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه،
هه‌رچه‌ند موسته‌فا كه‌مالیش ده‌ستێكی زۆری نه‌بوو له‌م شۆڕشه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه
که (ئه‌نوه‌ر) پاشا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو نه‌ک ئه‌م. به‌ڵام پێشتر (اتاتورك) له‌گه‌ڵ
چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی هاوبیری خۆی له دیمه‌شق كۆمه‌ڵێكیان درووست كردبوو به‌ناوی
(نیشتمان و سه‌ربه‌ستیی) به ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و كۆمه‌ڵه توانی چه‌ند لقێك
بكاته‌وه له (قودس و لوبنان) و زۆربه‌ی وڵاتی شام، وه له‌ناو سوپای (٥) هه‌ر به
هه‌مان شێوه توانی له‌سوپای (٣) بڵاو بێته‌وه كه له‌ناوچه‌ی (سلانیك) بوو، به‌م
شێوه‌یه سوپای عوسمانی تاڕاده‌یه‌ك كه‌وته ده‌ست سه‌ركرده‌كانی (الاتحاد
والترقی).
(محمود شوكت) پاشا‌و (نیازی بك) و (ئه‌نوه‌ر) پاشا، گه‌ره‌ترین سه‌ركرده‌كانی
(الاتحادوالترقی) بوون. كه هه‌ڵسان به‌لێدانی لایه‌نگیرانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدو
ئه‌وانه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌یان ده‌كرد، به‌م شێوه‌یه ئه‌وانه بوون به‌حاكمی
توركیا! به‌ڵام گیروگرفتێكی زۆر هاته پێش ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌ر له‌م كاته‌دا
موسته‌فا ده‌نێررێته(ترابلس) بۆ به‌رگری هێزه‌كانی (ئیتالیا)، ئینجا ساڵی (١٩١٠)
ده‌نێررێته (فه‌ره‌نسا)، له‌پاشان ده‌كرێت به‌سه‌ركرده‌ی مه‌شاتی (٣٨) له (سلانیك).
له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عوسمانی به ته‌واوی داگیركرا،
به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌پێی پێكهاتنی (سایكس بیكو ١٩١٦)، به‌شه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یان
دابه‌شكرد سوڵتان (محمد و حیدالدین) ده‌یزانی که مانه‌وه‌ی توركیا زه‌رووره بۆ
ئه‌وروپا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕوخانی توركیا به یه‌كجاره‌كی ده‌بێته مایه‌ی هاتنه‌پێشی
ڕوسه‌كان و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر (ئه‌نازۆل)، بۆیه سوڵتان هه‌وڵیدا که به‌سه‌ركردایه‌تی
موسته‌فا شۆڕشێك به‌رپا بكات به‌رامبه‌ر به داگیر كه‌ران.
شانۆگه‌ریی په‌یمانی (سیڤر١٩٢٠ ) و ئه‌تاتورك.
دوای شكستی عوسمانییه‌كان له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، (عێراق) كه‌وته به‌رده‌ستی
(انگلترا) و (شام) یش كه‌وته به‌رده‌ستی (فه‌ره‌نسا)، (حوله‌فاء) توانیان ئه‌سته‌نبول
و ده‌ربه‌نده‌كانی ده‌وروبه‌ری بگرن سه‌ركرده‌كانی(الاتحادوالترقی) یش كه ئه‌مه‌یان
بینی زۆربه‌یان وڵاتیان به‌جێهێشت و (ته‌لعه‌ت پاشا) و (انور پاشا) به‌ره‌و
(المانیا) ڕایان‌كرد، ناچار حوكومه‌تێكی تازه دامازرا به‌سه‌ركردایه‌تی (احمد عزت
باشا)، ئه‌و حوكومه‌ته تازه‌یه وه‌فدێكی نارده شاری (مدروز) بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ
(انگلیز)، ئینجا (انگلیز)ه‌كان دوو هه‌فته گفتوگۆیان دواخست تاوه‌كو شاری (موصل و
حلب) یشیان داگیر كرد, له‌پاشان له‌ساڵی (١٩١٨) په‌یمان به‌ستراو ده‌وڵه‌تی
عوسمانی خۆی به‌ده‌ستدا! به‌بێ هیچ مه‌رجێك سوپای عوسمانییه‌كان چه‌كیان دانا‌و ئه‌میرالی
به‌ریتانی (كالسروب) گه‌یشته (اسطنبول) له‌ملاوه‌ش جه‌نه‌رال (للونبی) كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی(انگلیز)
بوو، گه‌شته (قودس) و وتی: ئێستا جه‌نگی (سه‌لیب)ی ته‌واو بوو (یۆنان) ییه‌كانیش
ئه‌سپێكی سپیان هێنا بۆ جه‌نه‌ڕال (فرنشیه دسیرای) كه سه‌ركرده‌یه‌كی (فه‌ره‌نس)ییه‌كان
بوو، ئه‌ویش به‌سواری ئه‌سپه سپییه‌كه‌وه چووه ناو ئه‌سته‌نبول، به‌و مانایه‌ی
كه‌چۆن (محمد الفاتح) به‌سواری ئه‌سپی سپی (قوسته‌نتین)یه‌ی ئازاد كرد، ئێستاش
ئاوا ده‌یگرنه‌وه!!.
جه‌نه‌رال (للونبی) گه‌یشته ئه‌ستنبول و داوای له حكومه‌تی توركی كرد كه
(موسته‌فا كمال) بكه‌ن به‌سه‌ركرده‌ی سوپای (٦) له‌نزیك (موصل)، ئه‌و كات ناچار
سوڵتان موسته‌فای بانگ كرد‌و داوای لێ‌كرد که دژ به‌داگیركه‌ران به شۆڕش هه‌ڵبسێت،
پێش ئه‌وه‌ی موسته‌فا ئه‌ستنبول جێبهێڵێ، حوله‌فا حكومه‌تی توركیان ئاگادار كرده‌وه
كه هێزه‌كانی(یۆنان) ی دێته (ئه‌زمیر)، وه حكومه‌تی توركیش نابێت به‌هیچ جۆرێك
که به‌ره‌نگاریان بێته‌وه!. له‌ساڵی (١٩١٩) (یۆنان) ییه‌كان (ئه‌زمیر) یان
داگیركرد به پشتوانی هێزه‌كانی (حوله‌فاء)، جه‌ماوه‌ریش له‌مسه‌ره‌وه هه‌ستیان
كرد به‌زه‌روره‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركه‌ران، (موسته‌فا كمال) یش ئه‌م هه‌ڵه‌ی
قۆسته‌وه بۆیه بڕیاریدا که هه‌ڵگه‌رێته‌وه له سوڵتان، سوڵتانیش هه‌ستیكرد که
موسته‌فا له فه‌رمانه‌كانی ئه‌م ده‌رچوو، بۆیه بریاری لادانیدا، به‌ڵام موسته‌فا
به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك ڕه‌فتاری ده‌كرد و ئه‌م فه‌رمانه‌ی سوڵتانی قۆزته‌وه‌و بڵاوی
كرده‌وه كه سوڵتان ڕێی شۆڕش ده‌گرێت دژ به داگیركه‌رانی توركیا و كه‌وته هاندانی
خه‌ڵك له دژی سوڵتان، ئینجا كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستێت و له‌م كۆنگره‌یه‌دا داوای
ڕزگاركردنی نیشتمانی كرد له‌سنوری قه‌ومیه‌تی تورك، واته ته‌نها ئازادكردنی
(توركیا)، له پاشان هه‌ر له هه‌مان ساڵ له کۆنگره‌ی(سیواس) داوای كرد له‌دامو
ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت که بێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و، وه هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌بوو
له‌گه‌ڵ (اسطنبول) بڕی و شوێنی خۆی پێ برده ئه‌نقه‌ره.
ئابه‌م شێوه دوو ده‌سه‌ڵات دروستبوون، یه‌كێكیان ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان له
ئه‌ستنبول و ئه‌و‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی موسته‌فا له (ئه‌نقه‌ره). سه‌ره‌تا خه‌ڵكی به‌ره‌و
سوڵتان هاتن و موسته‌فاش خه‌ریكبوو به ته‌نها له ئه‌نقه‌ره ده‌مایه‌وه، كه
حوله‌فا هه‌ستیان به ته‌نهایی موسته‌فا كرد، داوای به‌ستنی په‌یمانی سیفه‌ریان
كرد، كه ئامانجیش له‌م په‌یمانه ریسواكردن و سوککردنی سوڵتان بوو له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی
و رێخۆشكردن بوو بۆ ته‌سلیمكردنی توركیا به‌ئه‌تاتورك!!.
له ١٠ _ ٨_ ١٩٢٠ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ردوو وه‌فدی تورك بانگ كران بۆ
په‌یمانه‌كه، واته نوێنه‌ری (اسطنبول) و نوێنه‌ری (ئه‌نقه‌ره)، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای
باوه‌ڕكردن بوو به ده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورک، به‌پێی په‌یمانی سیفه‌ر (سوریا و فه‌له‌ستین
و عێراق) ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆن، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی عوسمانی واز له ده‌سه‌ڵاتی
دێنێ به‌سه‌ر باكوری(ئه‌فر یقیا)، هه‌روه‌ها (ئه‌زمیر) له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی(یونان) ییه‌كان
ده‌بێت بۆ ماوه‌ی (٥) ساڵ هه‌روه‌ها (ئه‌رمینیا) سه‌ربه‌خۆیی پێده‌درێت وه
(كوردستان) یش مافی سه‌ربه‌خۆی پێده‌درێت.
سوڵتانیش ده‌بێت به‌م خاڵانه ڕازی بێت، ئینجا كه هه‌واڵی په‌یمانی (سیفه‌ر)
بڵاو بووه‌وه، خه‌ڵكی به‌جارێك سوڵتانیان له به‌ر چاوكه‌وت و داوای گۆرینیان
كرد، وه په‌یمانی (سیفه‌ر) به‌شێوه‌یه‌كی وا بڵاوكرایه‌وه كه هه‌موو توركێك هه‌وڵدات
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ربۆیه‌ش سوڵتان كه سوپایه‌كی نارد بۆ لێدانی كه‌مال،
سوپاكه له‌ڕێگا په‌شیمان بوونه‌وه‌و بوون به‌سوپای ئه‌تاتورك.
ئه‌تاتورك ده‌ست به‌جه‌نگ ده‌كات له دژی یۆنانییه‌كان، وه یۆنانییه‌كانیش
ئه‌زمیر چۆڵ ده‌كه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی که فیشه‌كێك بته‌قێنن، كه ئه‌مه‌ش به‌پێی
پلانێكبوو بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌تاتورك، ئینجا خه‌ڵكی بینیان که له‌لایه‌كه‌وه ئه‌تاتورك
خاكیان بۆ ئازاد ده‌كات وه له‌لایه‌كی تریش سوڵتان خاك ده‌دۆرێنێ به‌تایبه‌ت دوای
په‌یمانی سیفه‌ر، كه‌وابوو (په‌یمانی سیفه‌ر) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ گه‌وره‌كردنی
ئه‌تاتورك بوو نه‌وه‌ك هه‌ڵقوڵاوی قه‌ناعه‌ت بێت بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی
یاخود به‌مافدانی كورد، ئه‌مه‌ش تاوانی (عه‌لمانی) یه‌ت بوو، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر
به گه‌لی (كورد)، نه‌ك په‌یمانی سیفه‌ر جێبه‌جێ ناكرێ به‌ڵكو چاوپۆشیش له تاوانه‌كانی
ئه‌تاتورك ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به(كورد)، به‌هه‌رحاڵ ئه‌تاتورك بریاریدا که (په‌یمانی
سیفه‌ر) قبوڵ نه‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندی كرد به (فه‌ره‌نسا) و ئه‌وه‌ی
پێڕاگه‌یاندن که ئه‌گه‌ر بێت و ڕازی بن به سه‌ربه‌خۆیی توركیا، ئه‌وا ئێمه‌ش
پیرۆز بایی(شام) تان لێده‌كه‌ین، وه ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربری كه‌وا سنوور دیاری
بكات له‌نێوان (سوریا‌و توركیا)، فه‌ڕه‌نساش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌تاتوركی به‌نرخگرت
و بریاریدا که كه‌مال به‌نوێنه‌ری توركیا قبوڵ كات نه‌وه‌ك سوڵتان! هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی
كرد به (ڕوس) و پیرۆزبایی ئه‌و به‌شانه‌ی لێ‌كرد كه داگیری كردووه و دایبڕیوه
له ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئیتاڵییه‌كان و یۆنانییه‌كان
تاوه‌كو هه‌موو حوله‌فا باوه‌ڕ به ئه‌تاتۆرك و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن و
سوڵتان و ده‌وروبه‌ریشی به‌ته‌واوی په‌راوێز ده‌كرێن، وه ئه‌و كاته‌ش بوو ڕوسه‌كان
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی یه‌گجار زۆر ده‌ده‌ن به ئه‌تاتۆرك تاوه‌كو بتوانێ به‌ته‌واوی
خۆی سه‌قام گیربكات و ناحه‌زانی له‌ناوبه‌رێ، به‌م شێوه ئه‌تاتۆرك به‌چه‌كی ڕوسی
و پلانی ئینگلیز و پشتگیری ئه‌وره‌پییه‌كان حوكمی توركیا ده‌گرێته ده‌ست له‌پاشان
شۆرشی كوردیش له‌ناو ده‌بات.
له‌دوای به‌ستنی په‌یمانی لۆزان له ساڵی (١٩٢٣) كه له‌م په‌یمانه په‌یمانی
سیفه‌ر هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، ته‌نها ئه‌و به‌نده‌ی که سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌رمینیا بوو جێبه‌جێكرد، ئه‌وه‌ی كه‌جێی سه‌رنجیشه عه‌لمانییه‌تی ڕۆژئاوا ئه‌رمینیا
ده‌كه‌ن به‌دوڵه‌ت به‌ڵام كورد نه‌ك ناكرێت به‌ده‌وڵه‌ت به‌ڵكوو ده‌لكێنرێت به‌چوار
ده‌وڵه‌ت و ئه‌تاتورك باوه‌ڕ به‌بونی نه‌ته‌وه‌ی كورد ناكات و سوریاش هه‌ر به هه‌مان
شێوه له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی له وجود ده‌درێت، هه‌ر هه‌مان
هه‌وڵیش به‌رده‌وامه له لایه‌ن عێراق وئێرانیشه‌وه.
(اللورد كیرزون) ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌برێت بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌تاتورك
به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك.
یه‌كه‌م: توركیا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گەڵ جیهانی ئیسلامی ببرێت.
دووه‌م: خیلافه‌تی ئیسلامی بروخێنێت.
سێیه‌م: په‌یمانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو شۆڕشێك بدات كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
خیلافه‌ت ده‌كه‌ن.
چواره‌م: ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی بۆ توركیا دابین بكات و ده‌ستوری عوسمانییه‌كان
لابدات.
ئه‌تاتورك به‌مه‌رجه‌كان ڕازی ده‌بێت و له (٣) ی مارسی ساڵی(١٩٢٤) ئه‌تاتورك
بریاری ڕوخانی خیلافه‌ت ده‌دات و خه‌لیفه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌توركیا ده‌رده‌كات.
ئینجا ده‌ست به‌تاوانه‌كانی ده‌كات دوای ڕوخانی خیلافه‌ت ده‌ستی كرد به‌ڕوخانی
ئیسلام له توركیا، زۆربه‌ی زانایانی ئاینی شه‌هیدكرد و كۆمه‌ڵێك یاسای (ئه‌ڵمانی
و ئیتاڵی وسویسری) هێنایه شوێنی قورئان و دروشمی توركایه‌تی به‌رزكرده‌وه بیر‌و
باوه‌ره‌ی شیركی كۆنی توركی تازه كرده‌وه، چوونه حه‌جی قه‌ده‌غه‌كرد و پیتی عه‌ره‌بی
گۆڕی به‌پیتی لاتینی، سه‌رپۆشی قه‌ده‌غه‌كرد و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی نه‌هێشت، شه‌ممه‌و
یه‌كشه‌ممه‌ی كرد به‌ڕۆژانی پشوو، هه‌ینی لادا بانگدانی گۆری بۆ سه‌رزمانی توركی.
زۆر ڕقی له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر
بێت) جارێكیان گوێبیستی بانگ بوو لەمزگه‌وتێك هه‌ر كه گوێی له‌ناوی پێغه‌مبه‌ر
بوو فه‌رمانیدا به‌ڕوخانی مناره‌ی مزگه‌وته‌كه! كێلگه‌یه‌كی دانا مانگا‌و به‌رازی
پێكه‌وه به‌خێوكرد هه‌ردوو مزگه‌وتی (ایاسوفیا و فاتح) ی كرد به مۆزه‌خانه، وه
هه‌ردوو جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زانیشی قه‌ده‌غه كرد.
ئا به‌م شێوه‌یه هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ئیسلام هه‌بوو هه‌ڵی وه‌شانده‌وه.
(ولاحول ولا قوه الا بالله) .
ژیانی تایبه‌تی ئه‌تاتورك
ژیانی تایبه‌تی ئه‌تاتورك هه‌ر هه‌مووی ده‌توانین له‌سێ وشه كۆ بكه‌ینه‌وه
(ئافره‌ت، عه‌ره‌ق، خۆپه‌رستی).
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی (١٤) ساڵی زینای له‌گه‌ڵ كچێكی دراوسێیان كرد، ئه‌و ماوه‌ی
له (دیمه‌شق) بوو زۆربه‌ی كاتی له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بردەسه‌ر له ئه‌نقه‌ره‌ش به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بوو به‌ناوی (خالیده ادیب)، ئه‌وه‌نده عه‌شقی عه‌ره‌ق ببوو
شوێنه‌واری عه‌ره‌ق له‌ڕوویه‌وه زۆر ئاشکرا دیار بوو، دوای ئه‌وه‌ی که ده‌بێت به
سه‌ره‌ك كۆمار، ڕوو له‌هه‌تیو بازی و ئافره‌ت بازی ده‌كات! چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌تی
هه‌بوو كه خه‌ریكی هێنانی ئافره‌ت بوون بۆی، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی (توفیق
رشدی) وه چه‌ند دۆستێكی هه‌بوو له‌وانه(سالیحه) كه پیاوه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌تاتوركی
كرد!! هه‌روه‌ها (افه) كه زیاتر له(١٤) ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌تاتورك بوو تاوه‌كو ناوی
به دۆستی به‌رده‌وامی ئه‌تاتۆرك ده‌ركرد.
له‌دوای ئه‌و هه‌موو فیسق و بێڕه‌وشتی و دامێنپیسییه دوو چاری نه‌خۆشی
جگه‌ر و گورچیله ده‌بێت، ئاو له‌نێوان پیست و گۆشتی كۆده‌بێته‌وه، که ده‌بوایه
به‌ده‌رزی ئاوه‌كه ده‌ركه‌ن، وه هه‌نده بێتاقه‌ت ده‌بێت به‌رده‌وام خوێن له‌لووتی
ده‌هات و سكی گه‌وره دەبێت و هه‌ردوو قاچی ده‌ئاوسێ و له‌ڕۆیشتن ده‌كه‌وێ، ڕۆژ له
دوای ڕۆژ لاواز‌و بێهێز ده‌بوو، چڕوچاوی ڕه‌ق و وشك هه‌ڵده‌گه‌رێ، ئینجا ئازارێکی
زۆری ده‌بێ، زۆر جار له‌تاو ئازاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی وا هاواری ده‌كرد که له
ده‌ره‌وه‌ی کۆشکه‌وه گوێبیستی ده‌نگی ده‌بوون ولنذيقنهم من العذاب الأدني دون عذاب
الأكبر
(السجدة: ١٢) هه‌ره‌وه‌ها له
ئاكامی دامێن پیسی توشی نه‌خۆشی (الزهری) ده‌بێت و لاواز ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی وا
که گۆشت و ئێسقان ده‌مێنێته‌وه، ده‌می تاقمی ددانی ڕاناگرێت، چه‌ناگه‌ی خه‌ریكبوو
ده‌گه‌یین به برۆكانی، به ئازارێكی زۆره‌وه خه‌ریكی رۆحدان ده‌بێت،
ومن أظلم م‌من افترى على الله كذبا أو
قال أوحي إلي ولم يوح إليه شي‌ء ومن قال سأنزل مثل ما أنزل الله، ولو تر‌ى إذ
الظالمون في غمرات الموت والملائكة باسطوا أيديهم أخرجوا أنفسكم اليوم تجزون عذاب
الهون بما كنتم تقولون على الله غير الحق وكنتم عن آياته تستكبرون، ولقد جئتمونا
فرادى كما خلقناكم أول مرة وتركتم ما خولناكم ورا‌ء ظهوركم وما نرى معكم شفعاءكم
الذين زعمتم أنهم فيكم شركا‌ء لقد تقطع بينكم وضل عنكم ما كنتم تزعمون
(الأنعام: ٣٩-٤٩)
ئینجا وه‌سێه‌ت ده‌كات كه مرد بانوێژی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن!! تاوه‌كو له‌ڕۆژی
پێجشه‌ممه‌ی مانگی ١١ ساڵی ١٩٣٨ گیانی ده‌رده‌چێت و به‌مه‌لعونی ده‌گه‌رێته‌وه
به‌رده‌ستی خوای په‌روه‌ردگار فما بكت عليهم السما‌ء والأرض وما كانوا
منظرين
(الدخان: ٩٢)
ڕۆیی دوای ئه‌وه‌ی خوێن و كوشتنی ئوممه‌تێكی كه‌وته ئه‌ستۆ، ئه‌و تاوانه‌ی
ئه‌تاتۆرك ئه‌نجامیدا هاوشانی تاوانی ته‌تاره‌كان بگره گه‌وره‌تره له تاوانی ئه‌وان
بوو، بێخه‌لیفایه‌تی گه‌وره‌ترین كۆسپه له‌ڕێی موسڵمانان، ڕوخانی خیلافه‌تیش دوای
وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌وره‌ترین کاره‌ساته كه به‌سه‌ر
موسڵماناندا هاتووه، ئه‌گه‌ر (عمرو بن لحي) یه‌كه‌م كه‌س بوو دینی ئیبڕاهیم پێغه‌مبه‌ری
گۆری و (بوتی) هێنا ناو عه‌ره‌به‌کان و له جیاتی خوای گه‌وره په‌رسترا، ئه‌وه
ئه‌تاتورك یه‌كه‌م كه‌س بوو که به ناو عه‌لمانییه‌تی هێنا ناو تورك و ئیسلامی
گۆڕی خه‌ڵكی توركیای ده‌رهێنا له به‌ندایه‌تی خوای په‌روه‌ردگار بۆ به‌ندایه‌تی
خۆی.
ئه‌وه‌ی له‌توركیا دایمه‌زراند ده‌وڵه‌تی كوفره له‌سه‌ر بنه‌مای قودسیه‌تدان
به ئه‌تاتۆرك دامه‌زراوه، بۆیه كه‌مالییه‌كان دڵیان پڕبووه به‌كوفری ئه‌تاتۆرك
وَأُشْرِبُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْعِجْلَ
بِكُفْرِهِمْ
نه‌ك توركیای له‌سه‌ركرادیه‌تی
جیهانی ئیسلامی لادا، به‌ڵكو توركیای كرد به‌دواكه‌وتووترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه،
ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك دایمه‌زراند له توركیا ده‌سه‌ڵاتی هێز بوو دژ به‌دین، بۆیه ئه‌م
داموده‌زگایه وه‌حشیه‌ی تورك ئاماده‌یه هه‌موو كاتێك تاوان ئه‌نجام بدات، گه‌ر
بزانێ پڕۆگرامی ئه‌تاتورك ترسی لادانی له‌سه‌ره، ئه‌وه داموده‌زگا سه‌ربازییه‌كه‌ی
تورك پاسه‌وانی عه‌لمانییه‌ت نییه هه‌روه‌كو باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پاسه‌وانی
فیرعه‌ونیه‌تی ئه‌تاتۆركه، رۆژئاوا بانگهێشته‌ی عه‌لمانییه‌ت ده‌كات به‌ڵام كلێسه‌و
به‌ناو (الكتاب المقد‌س ) تێیدا ئازادن، ته‌تها وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن: له‌سیاسه‌ت
دایان بڕیون، به‌ڵام ئه‌تاتورك نه‌ك ته‌نها ئیسلامی له‌سیاسه‌ت دابڕی، به‌ڵكوو له هه‌وڵی
ئه‌وه‌ش دابوو که ئیسلام له ژیان بسڕێته‌وه‌و نه‌یهێلێ. به‌ڵێ زۆر ڕاسته ئه‌وه‌ی
وتی:
(توركیا
ئه‌و وڵاته‌ی مردوێك حوكمی ده‌گێرێ).
------------------------------------------------------------------------------
تێبینی: سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌تی عوسمانی و تێبینییه‌كان له‌سه‌ری به پشتوانی خوای
گه‌وره له بابه‌تێكی تایبه‌ت باسی لێوه ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌كان:
١.
المنارة المفقودة (عبدالله عزام).
٢.
الدولة العلية العثمانية (محمد فريد بك).
٣.
الدولة العثمانية في التاريخ الاسلامي الحديث (د.اسماعيل احمد ياغي).
٤.
صفحات من تاريخ الدولة العثمانية.
٥.
ذئب الاناضول(مصطفى الزين).
٦.
الامبراطورية العثمانية وعلاقاتها الدولية.
٧.
الرجل الصنم.
٨.
صحوة الرجل المريض(موفق بني المرجة).