زانست(العلم)
خوای گه‌وره
سبحانه و تعالی له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ
خوای په‌روه‌ردگار
(سبحانه و تعالی) له چیرۆكی ئاده‌م دا ده‌فه‌رموێ:
دوای ئه‌وه‌ی
مه‌لائیكه‌ت پرسیاریان له حیكمه‌تی خه‌لقی ئاده‌م كرد خوای (تبارك و تعالی) فه‌رموی:
بۆ زیاتر ڕوون
كردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی عیلم، له‌گه‌ڵ هێنانی هه‌رناوێك، وێنه‌و شكلی ناوبراو له‌دڵ و
ده‌رونتا درووست ده‌بێت، بۆنموونه له‌گه‌ڵ هێنانی ناوی پێنوس و ێنهو شكلی پێنوس
له‌دڵ ودهرونتا درووست ده‌بێت، به‌ڵام گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵ ناوی پێنوس، شێوه‌ی
كاغه‌ز له‌دڵ ودهرونتا دروست بوو مانای ئه‌وه‌یه كه تۆ عیلمت به پێنوس نییه،
به‌ڵكوو جه‌هلت به پێنوس هه‌یه واته ئه‌وشته‌ی ده‌یڵێی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی
باسی لێوه‌ده‌كه‌ی یه‌كناگرنه‌وه كه ئه‌مه‌ش جه‌هله، بۆیه له پێناسه‌ی جه‌هل
زانایان فه‌رمویانه: (اعتقاد الشيء على خلاف ما هو عليه) باوه‌ڕ به‌شتێك به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و شكل و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی، كه‌وابوو نابێت به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ربنه‌مای
جه‌هله‌وه شت بینا بكرێت، حاڵی‌بوون له پێناسه‌ی عیلم چه‌ند خاڵێكی گرنگ ڕوون ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: به‌بێ
عیلم نابێت قسه له دینی خوا بكرێت، یه‌كێك ئیسلام نه‌ناسێ بۆی نییه وه‌سفی كات،
خوای گه‌وره سبحانه وتعالی ئه‌مه‌ی حه‌رام كردوه:
به‌بێ عیلم قسه‌كردن له‌سه‌ر دین، مایه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه له دین وه
حوججه‌و به‌ڵگه هه‌رده‌م مایه‌ی نه‌رمكردنی دڵه و ڕه‌واندنه‌وه‌ی شوبهه‌ی نه‌فامییه.
دووه‌م: به‌بێ
عیلم قسه‌كردن فه‌رمانی شه‌یتانه.
هه‌ربۆیه
زانایان زۆر خۆیان پاراستووه له قسه‌ی بێ عیلم. ڕۆژێكیان پیاوێك هاته خزمه‌ت
ئیمامی شافعی و ڕوخسه‌تی خواست پرسیار بكات، ئیمامی شافعی فه‌رمووی فه‌رموو: ئه‌ویش
وتی به‌ڵگه چییه له‌دینی خوا؟ ئیمامی شافعی فه‌رموی: كتێبی خوا. پیاوه‌كه وتی
چی تر؟ ئیمامی شافعی فه‌رمووی: فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست. پیاوه‌كه وتی
چی تر؟ ئیمامی شافعی فه‌رموی: كۆڕای ئوممه‌ت. ئینجا كابرا وتی به‌ڵگه‌ت چییه له‌سه‌ر
ئه‌مه؟ (واته به‌ڵگه چییه له‌سه‌ر كۆڕای ئوممه‌ت (ئیجماع)ئیمامی شافعی تۆزێك
بیری كرده‌وه، كابرا وتی دوای سێ رۆژ دێمه‌وه بۆ وه‌ڵامه‌كه‌م.
له‌دوای سێ
رۆژه‌كه پیاوه‌كه هاته‌وه مه‌جلیسی ئیمامی شافعی و وتی هاتوم بۆ وه‌ڵامه‌كه‌م ،
ئیمامی شافعیش فه‌رموی به‌ڵێ : أَعُوذ بِاَللَّهِ مِنْ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ : وَمَنْ
يُشَاقِقْ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ
سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ
مَصِيرًا- لَا يُصْلِيهِ جَهَنَّمَ عَلَى خِلَافِ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِینَ ، إلَّا
وَهُوَ فَرْض. پیاوه‌كه ووتی ڕاست ده‌كه‌یت.
له‌پاشان
ئیمامی شافعی فه‌رمووی (له‌نێوان شه‌و رۆژێكدا سێ جار قورئانم خوێنده‌وه تاوه‌كو
هاتمه سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌یه). بروانه (أحكام القرآ‌ن للشافعي - ج ١ / ٢٧).
مه‌به‌به‌ست
لێره‌دا په‌رۆشی ئیمامی شافعی بۆ عیلم وهه‌وڵدانی له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه به به‌ڵگه‌وه.
سێ یه‌م: قسه‌ی بێ عیلم نیشانه‌ی ئه‌هلی كوفر‌و گومڕابووهكانی جوله‌كه‌كانه، خوای
پهروهردگاردهفهرموێ:
چواره‌م: تێگه‌یشتن
له عیلم خۆ پاراستنه له جه‌هل، كه بێگومان نه‌فامی ده‌ردێكی كوشنده‌یه‌و
بڵاوبونه‌وه‌ی جه‌هل مایه‌ی بۆگه‌نی كۆمه‌ڵه‌و زۆر كاره‌ساتی گه‌وره‌ش له‌ڕێی جه‌هله‌وه
ڕووی له‌م ئوممه‌ته كردووه، بۆ نموونه ئیمامی نه‌حاس ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی
لێبێت كه خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی به‌نرخه، وه‌كو كتێبی (معاني القرا‌ن) و (كتاب
الاشتقاق لاسماء الله عز وجل) و چه‌ندین كتێبی تر، زانایان له وه‌فاتی ئه‌م
زانایه ده‌فه‌رموون، دوای ئه‌وه‌ی ئیمامی نه‌حاس به‌ته‌مه‌ن ببوو ڕۆژێكیان له میسر
له‌سه‌ر ڕوباری نیل دانیشتبوو، بیری له وه‌زنه‌كانی شیعری عه‌ره‌بی ده‌كرده‌وه‌و
له پێشه‌خۆی وه‌زنه‌كانی ده‌وته‌وه (مستفعلن فاعلن فاعلاتن) كابرایه‌كی جاهلی ره‌مه‌كی
به‌لای داهات و گوێی لێگرت هیچ له ئیمامی نه‌حاس نه‌گه‌یشت و نه‌شی زانی ئه‌وه
(نهحاسه)، وتی به‌خوای ئه‌و به‌ته‌مه‌نه له قه‌راغی نیل دانیشتوه‌و ئه‌و قسانه‌شی
به‌سه‌ر زار دادێ كه من هیچی لێ‌حاڵی نیم ئه‌وه مه‌به‌ستی سحركردنه له روباری
نیل بۆ نه‌هێشتنی به‌ره‌كه‌تی نیل، بۆیه بابیكوژم پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌تی نیل
ببات له پشترا له‌قه‌یه‌كی له‌ئیمامی نه‌حاس دا‌و هه‌ڵی دایه ناو نیل و ئیمامی نه‌حاس
خنكا ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت (بروانه پێشه‌كی كتێبی -معاني القرا‌ن- ).
خوای گه‌وره
ماڵی جه‌هل كاول كات، ئه‌م ڕووداوه‌و چه‌ندین ڕوداوی تر، له‌ئاكامی جه‌هله‌وه
ڕووی له تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردووه. مه‌گه‌ر ڕوداوی ته‌تاره‌كان و
ڕوخانی خیلافه‌ت زه‌ریبه‌ی جه‌هلی نه‌بوون.
كه‌وابوو
حاڵی‌بوون له عیلم وه هه‌وڵدان بۆی فه‌ڕزه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك، خوای گه‌وره
ژماره‌ی ئه‌هلی عیلم زیاد كات له نێوان كۆمه‌ڵی موسڵمانان و هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو
بكات بۆ هه‌وڵدان بۆعیلم.
ئه‌هلی عیلم
به‌رزن لای خوای گه‌وره -تبارك وتعالی- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
له‌كۆتاییدا
ده‌ڵێیین عیلم مه‌رجی قبوڵی كرده‌وه‌یه